تبليغاتX
گه ر ده نالینم ئه من په ک که وته نیم ****** تیده کوشم بو وه سل تا کوو ده ژیم ♥♥ زاخه ♥♥
هه‌وریله‌ ! بووکی دڵم ! خونچه‌ی ئاگرین !
به‌ستێنی نادیاری ئه‌وین ! به‌ربه‌یانی ژین !
ئه‌ی یاره‌ ژیکه‌ڵه‌ی به‌ ڕه‌وت چه‌شنی باڕه‌که‌و !
ئه‌ی جوانه‌ دیمه‌نی گڕی نێو تاریکایی شه‌و !
دوا جار دێمه‌ لات ،
ئیدی ئه‌تۆ و وه‌فات..
ئێوارێ ڕوو له‌ شه‌به‌ق ڕه‌وته‌نیم، ده‌ڕۆم ،
ده‌ستم له‌ خۆم ده‌شۆم..
ئه‌مڕۆکه‌ شۆڕشی گه‌ل چاوه‌ڕێی منه‌ ،
ڕابوه‌ گه‌لم، خه‌ریکی به‌ره‌نگاری دوژمنه‌ ،
هه‌وریله‌ ! چۆن ده‌بێ ئه‌منیش خۆ ده‌خه‌و بکه‌م ؟
سه‌ر بنێمه‌ نێو به‌فر، به‌ فریو چه‌شنی که‌و بکه‌م ؟
خۆ نا ، ده‌ڕۆم ، ده‌ڕۆم ،
ده‌ستم له‌ خۆم ده‌شۆم ..
هات و نه‌هاته‌ ڕێی سه‌فه‌رم ، دوور و سه‌خڵه‌ته‌ ،
ناخۆشییه‌، هه‌ژارییه‌، شێوانه‌ ، مه‌ینه‌ته‌ ،
هه‌ڵدێره‌ ، لێڕه‌واره‌، که‌ژه‌ ، ڕژده‌، ئه‌سته‌مه‌ ،
سه‌خته‌ ، ته‌لانه‌ ، دونده‌، نشێوه‌ ، خڕ و چه‌مه‌ ،
هه‌وریله‌ ! ئه‌و که‌سه‌ی له‌ گه‌وه‌ی سه‌ختی سه‌رکه‌وێ ،
ئه‌و پیاوه‌، نانه‌وێ ..
هه‌وریله‌ ! دڵڕفێنه‌ ! نیگا مه‌نده‌ ! لێو قوته‌ !
مه‌مکوژه‌ ! بمدوێنه‌ ، به‌بێ ده‌نگی مه‌مکوته‌ !
چاوت ده‌ چاوی من بڕه‌ با مه‌ستی باده‌ بم..
وا دیاره‌ ماوه‌یه‌ک ،
بابرده‌ڵێک ده‌بم، له‌سه‌ر ئه‌م کێو و ئه‌و چیا
یه‌خسیری با ، ده‌بم..
با دڵ که‌ ئۆگری چاوی که‌ژاڵته‌ ،
مه‌ستی خه‌یاڵته‌ ،
بۆ جاری ئاخرین ،
هه‌ڵبه‌ستی ئاگرینی ئه‌وین ،
پێشکه‌ش به‌ تۆ بکات ..
ئیدی ئه‌تۆ و وه‌فات ..هاوار

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

ئه‌تۆ جوانی !
ئه‌تۆ گیانی !
ئه‌تۆ سروه‌ی شه‌ماڵی به‌ر به‌یانانی !
ئه‌تۆ وه‌ک دیمه‌نی خاوه‌ن شکۆی کوێستانی کوردانی ..!
***
ئه‌من دارێکی ویشک و ڕووتی به‌ر هه‌تاوم ،
ئه‌من کۆشکێکی ڕوخاوم ،
به‌جێ ماوم..
****
ئه‌من کوێستانی ته‌م گرتووم ،
له‌پێ که‌وتووم ،
له‌ ده‌شتی به‌ربه‌رینی چاره‌نووسا ڕه‌نجه‌ڕۆ ماوم ،
به‌ زنجیری ئه‌وینی تۆ له‌ زیندانی خه‌ما به‌سراو و داماوم،
له‌ ڕژدی به‌نده‌نی عیشقت پشووبڕ بووم ،
له‌ خه‌م پڕ بووم ..
***
ئه‌تۆ دڵخوازه‌که‌م ! ئه‌ی کۆتره‌ باریکه‌ی له‌ ده‌س چوو !
له‌ سه‌ر پاساری کۆشکی پڕ ترووسکه‌ی ژینی ڕابردوو،
له‌ گه‌ڵ زه‌رده‌ی گه‌ڵاڕێزا ، له‌ شه‌ققه‌ی باڵه‌کانت دا ..
به‌ داماوی به‌جێت هێشتم له‌ نێو ئاده‌ی خه‌م و زیندانی هه‌ڵبه‌ستا ..
من و تۆ چه‌نده‌ لێک دوورین ..
وه‌کوو تاریکی و نوورین ..هاوار

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

  وقتی بناباشد ملتی به طورجدی بادشمن روبرو نشود تاآخرین نفس نجنگد وبعداز مغلوب شدن سرسختی ومخالفت نکند بلکه تسلیم
اسکندر شود وآداب یونانی را بپذیرد اعراب که می آیند درزبان عربی کاسه ی گرمتر ازآش شده صرف ونحو بنویسند
یاکمر خدمت برای خلفای عباسی بسته دستگاهشان را به جلال وجبروت ساسانی برساند
درمدح سلاطین ترک چون سلطان محمود غزنوی آبدارترین قصاید رابگوید غلام حلقه بگوش چنگیز وتیمور گردد
یعنی هرزمان به رنگ تازه وارد درآمده به هرکس وناکس تعظیم کنددلیلی ندارد که نقش ونام چنین مردمی از
صفحه ی روزگار برداشته شود سرسختهای یک دنده واصولی ها هستند که دربرابر مخالف ومتجاوز می ایستند
وبه جنگش میروند یاپیروز می شوند یا شکست می خورند ووقتی شکست خوردند حریف چون زمینه ی سازگاری نمی بیند
وبامزاحمت وعدم اطاعت روبرو می شود ازپادرشان می آورد ونابودشان می کند   غرضم  این است
که ما ایرانیان همه ی مصیبتهایی را که بر سرمان آمده رویدادی تاریخی واز بد حادثه قلمداد کرده ایم ولی هیچ وقت از
-   خودمان نپرسیده ایم در این وسط نقش خودمان چه بوده است
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  |