تبليغاتX
گه ر ده نالینم ئه من په ک که وته نیم ****** تیده کوشم بو وه سل تا کوو ده ژیم ♥♥ زاخه ♥♥
ئێواره‌یه‌ ، عاسمانی ده‌ریا
ئاهه‌نگی شه‌پۆلی پۆلی عاسی
ماسیگره‌یه‌ک له‌ هات و چۆ دا
بۆ ڕاوی هه‌راوی ورده‌ ماسی
برسێتی به‌ نه‌حسێتی وه‌کو خێو
هێرشبه‌ری سه‌ر«شۆڕش»ی سه‌رسه‌خت
ده‌ریا له‌وی بۆته‌ سه‌د موعه‌مما
هه‌روه‌ک ئه‌به‌دییه‌تێکی به‌دبه‌خت
گه‌رچی نیه‌ ده‌ربه‌ستی خودی خۆی
ته‌رمی خه‌می ڕۆڵه‌ی به‌ قه‌را کێو
مه‌ل هاته‌وه‌ سه‌ر سنووری به‌ستێن
تا قوشبوونه‌وه‌ی به‌ختی به‌رین بێ
«شۆڕش» به‌ چه‌کی زه‌مانه‌ وه‌ستێن
وه‌ک شیعرێکی وه‌زنی له‌ له‌رین بێ
ئه‌نگوستی که‌ دانا به‌ په‌له‌ ، سه‌ر په‌له‌پیتکه‌
هه‌روه‌ک سووری ئیسڕافیل ئه‌چوو ده‌م له‌ ده‌مین بێ
نێو چه‌ک تیره‌ بۆ ئه‌سته‌می ته‌شبیهی به‌ ـ پیت ـ که‌
هاکا که‌ هه‌ر ئێستا ، ده‌مێ تر نه‌خشی زه‌مین بێ
بێچاره‌ مه‌لی بێچووله‌ برسی ...
یه‌کجاره‌ ته‌قی گولله‌ له‌ بن باڵی مه‌لی دا
سووڕا سه‌ری وه‌ک عه‌قره‌به‌یه‌کی له‌ زه‌مانه‌ پڕ و یاخی
مووچوڕکی له‌ سه‌ر تا پێی و یه‌ک نرکه‌ له‌ ناخی
هات و بۆ چرووکی خه‌می دوو بێچووله‌کانی
قوشبۆوه‌ به‌ره‌و هێڵی ئه‌به‌د ڕه‌مزی نه‌مانی
دوو باڵی په‌خش بۆوه‌ به‌سه‌ر به‌حری که‌وانی
تابڵۆیه‌کی زیندوو بوو ده‌ڕۆیی به‌ ڕه‌وانی
وێستا له‌ بۆ یه‌کده‌م حه‌ره‌که‌ی عاله‌می په‌ڕگار
ڕۆیشت و له‌ خوێن شوێنێکی جێ هێشت
گیانی شه‌می شۆڕشی له‌ قه‌ناره‌ی عه‌ده‌می دا
تیرێکی جه‌رگبڕ بوو له‌ گورچووی قه‌ده‌می دا
ته‌رمی کوڕی پڕ حه‌سڕه‌تیی پێهێشت
.هه لو

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

یاره‌ ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
گوڵم !
به‌ هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه‌ مه‌سته جوانه‌که‌ت ،
ده‌چێته‌ ناو دڵم !
هه‌ر به‌ گوێی دڵم !
گوێ ده‌گرمه‌ گرفه‌ گرفی شیعره‌ ئاگرینه‌که‌ت .
شیعره‌ ڕێک و پێکه‌که‌ی
به‌ تاو و تینه‌که‌ت !
هه‌ر به‌ چاوی دڵ ده‌ڕوانمه‌ دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت !
تۆ ! ئه‌وینمی ..
ڕێک و پێک ترینه‌ شیعری تاکو ئێسته‌ هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی !
تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی !
هه‌ر ده‌که‌ومه‌ سه‌ر هه‌وا ، به‌ هه‌ڵفڕینه‌که‌ت !
به‌ جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت !
به‌ شیعری باڵی چه‌نده‌ ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ
به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت ،
مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت
لاده‌ لاده‌ لاده‌ لا ده‌له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت !

خۆشه‌ویسته‌که‌م !
عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م !
تاقه‌ ڕۆڵه‌ جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت !
ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م !
تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی ، له‌ کانیاوی پڕ له‌ ئاو و خیزه‌که‌م !
له‌ کاتی تونییایه‌تی ،
به‌ چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی ،
تۆ ! قیامه‌تی !
دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی !
تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی !
تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده‌ هێنمی !
تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی !
خوێنی خوێنه‌که‌م !
هیچ وه‌بیرته‌ ئه‌وده‌مه‌ی
که‌ که‌وتمه‌ جه‌غزی که‌سکه‌ که‌سکی چاوه‌ مه‌سته‌ که‌سکه‌کانی
پڕ له‌ سیحر و جوانی تۆ ؟
بوومه‌ مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه‌ مه‌سته‌کانی تۆ ؟
ده‌ستی خۆم بڕی !.
ده‌ستی خۆم بڕی به‌ به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ .
بۆیه‌ کورته‌ ده‌ستی ئه‌من و
خوێن ده‌بارێ هه‌ر له‌ هه‌وری عاسمانی مانی تۆ .
جوانه‌ بووکه‌که‌ !
هه‌ر هه‌نووکه‌ ده‌مهه‌وێ
که‌ بێمه‌ جێی ژوانی تۆ .
مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت
لاده‌ لاده‌ لاده‌ لا ده‌له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت !

ها.. ترووسکه‌که‌م
جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه‌
به‌و نیگایه‌ پاکه‌ مه‌نده‌یه‌ت
وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه‌، ببیه‌ شیعره‌که‌م !
ببیه‌ شیعره‌که‌م
تاکه‌ ڕۆشنایی خاته‌ هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت .
تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی
تاسکه‌ تاسکی
ئاسکی باسکی
بسکه‌که‌ت .
لاده‌ لاده‌ لاده‌ لا ده‌له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت !هه لو

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

فه‌رموو ته‌واوی ئه‌م په‌ڕتووکه‌ دابگره- جملات قصار پائولو کوئیلو به کوردی- ترجمه ازفارسی=یوسف محمد
کارا فاتح-   PDF-  حجم=۳۳۱کیلوبایت- ۶۱ صفحه
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

ڕێزدار قاسم موئه‌ییدزاده‌«هه‌ڵۆ»، ساڵی 1331هه‌تاوی، له‌ شاری مه‌هاباد دا له‌ دایکبووه‌. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌و شاره‌ دا ته‌واو کردووه‌. له‌ ساڵی 1356ی هه‌تاوی، له‌ فێرگه‌ی مامۆستایانی شاری ورمێ، ده‌وره‌ی دووساڵه‌ی باڵای دیپڵۆمی زمانی ئینگلیسی ته‌واوکردووه‌. له‌ ساڵی 56 هه‌تا 72ی هه‌تاوی وه‌ک مامۆستای زمانی ئینگلیسی له‌ فێرگه‌کانی شاری مه‌هاباد مامۆستایه‌تیی کردووه‌. ساڵی 1372ی هه‌تاوی له‌ زانکۆی وێژه‌ و ئه‌ده‌بی زمانی فارسی، له‌ شاری مه‌هاباد دا دیسان درێژه‌ی به‌ خویندن داوه‌ته‌وه‌ و دوای کۆتایی هاتنی خویندنی زانکۆ، وه‌ک مامۆستای ئه‌ده‌بییاتی زمانی فارسی له‌ فێرگه‌کانی به‌شی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد دا سه‌رگه‌رمی خزمه‌ته‌.
 
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  |