تبليغاتX
گه ر ده نالینم ئه من په ک که وته نیم ****** تیده کوشم بو وه سل تا کوو ده ژیم ♥♥ زاخه ♥♥
هه‌زار ساڵه‌ کۆرپه‌ی غه‌مێک له‌ جۆلانه‌وه‌ی هه‌ناسه‌مدا ڕاده‌ژێنم
هه‌زار ساڵه‌ لۆتکه‌ی ته‌مێک له‌سه‌ر گێژاوی خه‌یاڵم ده‌خولێته‌وه‌
هه‌زار ساڵه‌ مه‌له‌وانی خه‌می خۆمم
ئاشه‌وانی هه‌ستی خۆمم
باخه‌وانی خونچه‌ی ژانم
هۆ .. ناسکتر له‌ په‌ڕی گوڵ
بێ خه‌وشتر له‌ شووشه‌ی بێگه‌ردی شه‌ونم
بێ ئازارتر له‌ په‌پووله‌
خه‌می تۆ هه‌ڵبه‌ستێ تره‌
گۆرانی گرفه‌ی ئاگره‌
قاسپه‌ی خنکاندنی که‌و و
گمه‌ی سووتانی کۆتره‌
هۆ .. تیژپه‌ڕتر له‌ برووسکه‌
هه‌زار ساڵه‌ له‌ تۆ ده‌دوێم
له‌ شلێره‌
له‌ مانگ ، له‌ خۆر ، له‌ ئه‌ستێره‌
هه‌زار ساڵه‌ له‌ تۆ ده‌دوێم
له‌ سبه‌ینێ
له‌ هه‌زار ساڵی داهاتوو
هه‌زار ساڵه‌ سه‌رماوه‌ز و
سه‌رماوه‌ز و
سه‌رماوه‌زه‌
هه لو
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

1)
نگاه كن چه فرو تنانه بر خاك مي گسترد
آنكه نهال نازك دستانش
از عشق
خداست
و پيش عصيانش
بالاي جهنم
پست است.
آن كو به يكي « آري » مي ميرد
نه به زخم صد خنجر،
مگر آنكه از تب وهن
دق كند.

قلعه يي عظيم
كه طلسم دروازه اش
كلام كوچك دوستي است.

(2)
انكار ِ عشق را
چنين كه بر سر سختي پا سفت كرده اي
دشنه مگر
به آستين اندر
نهان كرده باشي.-
كه عاشق
اعتراف را چنان به فرياد آمد
كه وجودش همه
بانگي شد.

(3)
نگاه كن
چه فرو تنانه بر در گاه نجابت
به خاك مي شكند
رخساره اي كه توفانش
مسخ نيارست كرد.
چه فروتنانه بر آستانه تو به خاك مي افتد
آنكه در كمر گاه دريا
دست
حلقه توانست كرد.
نگاه كن
چه بزرگوارانه در پاي تو سر نهاد
آنكه مرگش
ميلاد پر هيا هوي هزار شهرزاده بود.
نگاه كنشاملو

 
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

کێو سێبه‌رته‌
خۆر پڕیشکێکه‌ له‌ هه‌ستت
ڕووبار ده‌ماری سێحرته‌ و
قافیه‌ قفڵی شێعرته‌ و
کێش قه‌ڵاته‌ .
له‌ حه‌ساری ئه‌م قه‌ڵا قوڕقوشمینه‌تا
داوه‌ت شینه‌ و شین داوه‌ته‌
ڕێگا ماری زولفی لوولی
هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌ته‌ .
جێ پێت گۆڕێکی ته‌نگ و تاره‌ بۆ ناهومێدی و
خه‌یاڵت ڕه‌خشێکی فڕنده‌یه‌
ده‌تڕفێنێ به‌وره‌و نه‌دیو .
بۆ تۆ باران
هه‌ر دڵۆپێکی
ئاوێنه‌یه‌که‌ باڵاڕوان
بۆ ڕوانینی باڵای ڕووان
تۆفان ته‌حلیلی ڕه‌وانته‌
له‌ ئه‌وپه‌ڕی سه‌رکه‌شیدا
ئه‌ستێره‌ تۆزی فرمێسکی شێعره‌کانت
ناشکێنێ له‌ گه‌شیدا .
هه‌یهات ! په‌تکی گێژه‌ڵووکه‌
کۆتره‌ شینکه‌ی هه‌ناسه‌تی خنکاندبێ
هه‌یهات ! بوومه‌له‌رزه‌ی نه‌هات
کۆشکی ڕوحتی
ڕماندبێ.
هه‌یهات ! هه‌یهات !
سمیناری داڕێژه‌ری خووه‌رنه‌ق بی
هه‌ڵدێر درێی
له‌ هه‌ڵدێری قه‌ڵای شه‌و ڕا
قه‌ڵایه‌کی به‌رز و پۆڵایین
به‌ ده‌ستی خه‌لاقییه‌تی هونه‌ریت
دات ڕژتبێ .
هه‌یهات ! هه‌یهات !
به‌ ده‌ستی خۆت
خۆت کوشتبیت و
ناشتبێ
هه‌یهات ! هه‌یهات !هه لو

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

گغتم كه بيا كنون كه من مستم ، مست
 اي دختر شوريده دل مست پرست
 گفتا كه تو باده خوردي و مست شدي
 من مست باده مي خواهم ، پست
 يك شاخه ي خشك ، زار و غمناك ، شكست
 آهسته فروفتاد و بر خاك نشست
 آن شاخه ي خشك ، عشق من بود كه مرد
 وان خاك ، دلم ... كه طرفي از عشق نيست
 جز مسخره نيست ، عشق تا بوده و هست
 با مسخرگي ، جهاني انداخته دست
 ايكاش كه در دلطبيعت مي مرد
 اين طفل حرامزاده ، از روز الست
 صد بار شدم عاشق و مردم صد بار
 تابوت خودم به گور بردم صد بار
 من غره از اينكه صد نفر گول زدم
دل غافل از آنكه ،‌گول خوردم صد بار
 افسوس كه گشت زير و رو خانه ي من
 مرگ آمد و پر گشود در لانه ي من
 من مردم و زنده هست افسانه ي عشق
 تا زنده نگاهدارد افسانه ي من
 افسانه ي من تو بودي اي افسانه
 جان از كف من ربودي ، اي افسانه
 صد بار شكار رفتم دل خونين
 نشناختمت چه هستي اي افسانه کارو
 

 

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

هه‌تا چه‌وگانی زولفی دا له‌ گۆی قه‌لبی بریندارم
له‌وێ ڕۆژێوه‌ دڵ ده‌گری که‌ کوتراو و بریندارم
له‌سه‌ر سروایی چاوی ناوی خۆم دانا له‌ پێناوی
شێعر خوێنی دڵه‌، ده‌تکێته‌وه‌ هه‌رده‌م له‌ نێو زارم
هه‌ناسه‌م سه‌رده‌ یانی بێگومان زریانی زستانه‌
سریشکم یه‌ک به‌ یه‌ک ده‌خوشن ، شه‌هابن ، ئه‌ز شه‌وی تارم
له‌ به‌ندی ئینتیزاری عه‌شقیا عومرێکه‌ زیندانیم
گرفته‌م ، چاوه‌ڕێی له‌فزێ له‌ باره‌ی ویم، گرفتارم
به‌ عه‌مده‌ن چوومه‌ سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌وینم به‌ڵکوو بیبینم
که‌ دیتم قه‌ت نه‌ما خۆ بۆ نموونه‌ش تۆزێ ئاسارم
چ سه‌یره‌ن سه‌یری ته‌یری عه‌شقی مه‌شقی بێپه‌ڕ و باڵم
سه‌یرتر تا بڵێی ئاوێنه‌یی ئه‌سڕاڕ و ئیسڕاڕم
به‌ ژه‌هری ماری گیانی شه‌و بێ هه‌نگوینی بزه‌ت، به‌درا !
به‌ غه‌یری له‌یله‌تولقه‌دری خوجه‌سته‌ی زولفه‌که‌ی یارم
شه‌هید و شاهید و مه‌شهودی شه‌هدی ئه‌و شه‌کر له‌عله‌م
وه‌کوو ڕۆژ ، وه‌ک هه‌تاوی نێوه‌ڕۆیان ڕوونه‌ ئیقرارم
له‌ عه‌سری ژیانه‌وه‌ی یه‌ک خاتره‌ی شیرینی له‌بخه‌ندت
له‌ قه‌سری مه‌تله‌عێکا ڕووحی عه‌شقت هاته‌ دیدارم
کوتم ئه‌ی ڕوح موتیعم ، گه‌ر موتاعی بۆچی په‌یدا نی ؟
کوتی په‌یدام و ناپه‌یدا، ئه‌گه‌ر نوورم ، ئه‌گه‌ر نارم
موحیتم یا موحاتم هه‌رچی هه‌م ته‌سویری ته‌قدیرم
له‌ ده‌وری مه‌رکه‌زی شه‌معا منی په‌روانه‌ په‌ڕگارم
چ بێڕه‌حمانه‌ بۆمبارانی کرد ڕوانینی ئاتۆمیت
نه‌ ئاداری له‌سه‌ر پاداری ما شاری دڵی زارم.
نه‌سیمی یادی ده‌نگی پێی ئه‌وینی دێ به‌ گوێی دڵما
ده‌بێته‌ له‌عل و دوڕ ، ده‌تکێ له‌ چاوی سیس و خه‌مبارم .هه لو

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  |