تبليغاتX
گه ر ده نالینم ئه من په ک که وته نیم ****** تیده کوشم بو وه سل تا کوو ده ژیم ♥♥ زاخه ♥♥
هۆی شه‌ڕه‌ شیعری حه‌زڕه‌تی نالی و خاتوو مه‌ستووره‌ی کوردستانی له‌ زمانی مامۆستای به‌ڕێز (سدیق بۆره‌که‌)ییه‌وه‌:

«... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابانه‌کان و ئه‌رده‌ڵانی یه‌کان به‌ یه‌که‌وه‌ له‌ قڕه‌ و کێشه‌ و شه‌ڕ و هه‌را دا بوون و جافه‌کانیش هه‌موو ساڵێک له‌ ده‌ور و به‌ری سنه‌ دا قشڵاق و ئێلاخیان ئه‌کرد و ئه‌بوونه‌ هۆی ڕه‌نج و ئازاری خه‌ڵک، ئه‌وه‌ بوو ئه‌رده‌ڵانی یه‌کان له‌ هێرشێک دا چه‌ند که‌سێکیان لێیان کوشت و ئه‌مانه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ (نالی)بۆ به‌دناوکردنی ئه‌رده‌ڵانی یه‌کان و ئابڕووبردنی مه‌ستووره‌ به‌ پارچه‌ هه‌ڵبه‌ستێک په‌لامارێکی زۆر ناشیرین و ناڕه‌وایانه‌ بباته‌ سه‌ر مه‌ستووره‌ تا تۆڵه‌ی هۆزه‌که‌ی خوی لێ بکاته‌وه‌ و به‌م چه‌شنه‌ خۆیشی بنوێنێ و مافی خۆی له‌ ئه‌و بستێنێ که‌ ده‌ڵێ:

[ مه‌ستووره‌ که‌ حه‌سناو و ئه‌دیبه‌ به‌ حیسابێ

هاتر خه‌وم ئه‌مشه‌و به‌ چ نازێک و عیتابێ

......................................................

.....................................................

وه‌ڵامی مه‌ستوور، به‌ (هه‌جو)ه‌ شیعره‌که‌ی حه‌زره‌تی نالی

نالی جافه‌نی، نالی جافه‌نی

چێش وا چوون وه‌ تۆ، تۆ که‌ جافه‌نی

[ناڵی تۆ جافی ، ناڵی تۆ جافی

[ من چیت پێ بڵێم، که‌ ئه‌تۆ جافی

چۆن ژه‌ن به‌دکار وه‌ گه‌زافه‌نی

په‌وکه‌ هه‌ر خجڵ پووچی و لافه‌نی

[وه‌ک ژنی به‌دکار، به‌ ده‌م هه‌راشی

[شه‌رم بتگرێ، له‌م چه‌نه‌سووکی یه‌

چوون مووروی نه‌ به‌ر قوله‌ی قافه‌نی

دوور له‌ ره‌سته‌کێ عێل و نافه‌نی

[وه‌کوو مێروو هاتووی بۆ پای لووتکه‌ی (قاف)

[که‌چی به‌دووری له‌ ڕه‌گه‌زی پاک

دیاره‌ن ئه‌نێری ، بێ ناف و دووده‌ی

بۆیه‌ هه‌ر خه‌رکاو قسه‌ی بێهووده‌ی

[دیاره‌ ناڕه‌سه‌ن ، بێ ئه‌سڵ و هۆزی

[بۆیه‌ بادایم خه‌ریکی قسه‌ی بێهووده‌ی

هه‌ی هه‌ی تۆ جه‌ کۆ و راگه‌ی من جه‌ کۆ؟

ساواچه‌ قولێ چۆن مه‌بۆ به‌ کۆ

[هه‌یهات ! تۆ له‌ کوێ و ڕێبازی من کوێ ؟

[ده‌سا تۆ بڵێ، که‌نگێ نزمی ده‌گا به‌ ترۆپکی کۆ

ئه‌گه‌ر تۆ مه‌ردی پا بنیه‌ر وه‌ پێش

قسه‌ی بێهووده‌ و پووچی یانی چێش ؟

[ئه‌گه‌ر مرۆڤی ، ده‌سا وه‌ره‌ پێش

[قسه‌ی پڕ و پووچ ناوی ده‌نێی چێش؟

مه‌ردی ئه‌و مه‌رده‌ن به‌یۆ وه‌ مه‌یدان

په‌لش بشانۆ به‌ وێنه‌ی ره‌ندان

[مرۆ که‌سێکه‌ دیار و به‌رچاو بێ

[له‌ خه‌باتگه‌ دا جێ ده‌ستی دیار بێ

ئینه‌ نیشانه‌ی بوزوورگی نیه‌ن

ئینه‌ ئازاتی و سوتورگی نیه‌ن

[ ئیتر ئه‌مه‌ نیشانه‌ی مه‌زنایه‌تی نییه‌

[ئیتر ئه‌مه‌ ڕه‌سمی ئازایه‌تی و جوامێری نییه‌

مه‌رد هه‌ر ئه‌و مه‌رده‌ن که‌ قسه‌ش جوان بۆ

دووڕ و گه‌وهه‌رش نه‌ سفره‌ و خوان بۆ

[مرۆ که‌سێکه‌ ڕاوێژ خاوێن بێ

[دوڕ و گه‌وهه‌ری له‌ داوێن دا بێ

نه‌ک به‌ وێنه‌ی تۆ بێ توخمه‌ و زۆڵ بۆ

په‌سه‌ک بێ شه‌رمیش هه‌مێ نه‌ کۆڵ بۆ

[نه‌ک به‌ وێنه‌ی تۆ ناڕه‌سه‌ن زۆڵ بێ

[په‌سته‌ک بێ شه‌رمی دایم له‌ کۆڵ بێ

با شه‌رمه‌سار بۆ نه‌ دنیای بێ پۆ

هه‌ر ئینه‌ به‌سه‌ن(مه‌ستووره‌) په‌ی تۆ

[ ده‌سا با شه‌رمه‌زار بێ له‌ دنیان بێ پۆ

[مه‌ستووره‌ به‌سه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ی لای تۆ

سا وه‌سه‌ن ئیتر وه‌س گوفتگۆ که‌ر

کۆتاکه‌ر باست چێش ماچی وه‌ هه‌ر

[ده‌سا با ئیتر به‌س بێ گوفتگۆت

[کورتی که‌ره‌وه‌ تۆ چیت داوه‌ له‌ که‌ر

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  |