تبليغاتX
گه ر ده نالینم ئه من په ک که وته نیم ****** تیده کوشم بو وه سل تا کوو ده ژیم ♥♥ زاخه ♥♥
پۆڵایه‌ پۆڵا
ـ به‌رز و یه‌کپارچه‌ ـ
ئه‌م داره‌ ناسک و
کورت و ڕاڕایه‌
له‌ پێش چاوانی بێ گوناهی تۆ :
مه‌لی نێو قه‌فه‌س .

1374 ی هه‌تاوی-مارف
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

به‌ڵێنی ڕاگه‌یاندێ ڕاسپارده‌
گوتی : بۆت دێته‌ بن ئه‌و پارده‌، غارده‌

له‌ جێ ژوانێ له‌مێژه‌ چاوه‌ڕێتم،
نه‌هاتی ، کیژی جوانی هه‌ڵبژارده‌ !

ته‌زووی گه‌رمم به‌ له‌ش دا دێ، ئه‌گه‌رچی
ته‌زاندی شان و پیلم به‌ردی پارده‌

وه‌ره‌ با ڕه‌نگ و ڕوخسارت ببینم
به‌من چی تیشکێ داوێ مانگی چارده‌

گڕی ئه‌و ڕوومه‌ته‌ی تۆ گه‌رم و جوانه‌
تریفه‌ی مانگه‌شه‌و، جوانیش بێ، سارده‌- هیمن


+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

ڕۆژی جێژن و خۆشییه‌، تێپه‌ڕ بوو ڕۆژی ده‌رد و خه‌م
هات شنه‌ی ڕه‌حمه‌ت به‌جارێک ، ڕای ڕفاند و بردی ته‌م

دێ له‌ هه‌ر لایێکی قاقای پێکه‌نینی کیژ و کوڕ
دێ له‌ هه‌ر سووچێکی نه‌غمه‌ی ساز و تار و زیل و به‌م

گه‌رچی زستانه‌ به‌فر دایپۆشی ئه‌وڕۆ گشت وڵات
خاکی پاکی ئێمه‌ خه‌مڵیوه‌ وه‌کو باغی ئیره‌م

جێژنی ئیستقلالی کوردستانه‌، ڕۆژی شادییه‌
جێژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ لاوی هاووڵاتی خۆم ده‌که‌م

نۆجوانان! ده‌ی به‌ قوربانتان ده‌بم کارێ بکه‌ن
بۆ ته‌ڕه‌ققی کورد و بۆ پاراستنی خاک و عه‌له‌م

بۆ نه‌جاتی نیشتمانی خۆشه‌ویست کارێ بکه‌ن
زوو ده‌ری بێنن له‌ چنگی دوژمن و ده‌ستی سته‌م

هه‌ر که‌سێ بۆ لای سنووری نیشتمانی ئێوه‌ بێ
بیکوژن، وردی بکه‌ن، بینێرنه‌ موڵکی عه‌ده‌م

لاوه‌کان ! دڵپاکه‌کان! چالاکه‌کان ! پێشمه‌رگه‌کان !
ئێوه‌ شیری لێ بسوون و ئێمه‌ پڕده‌ینه‌ قه‌ڵه‌م

هه‌ر به‌ یه‌کگرتن له‌ ده‌ست بێگانه‌ دێنینه‌ ده‌رێ
خاکی پاکی کورده‌واری ، نایه‌ڵین بۆ که‌س ئه‌له‌م


جێژنه‌پیرۆزه‌ ده‌که‌م لێت و ده‌ڵێم خۆش بی، بژی
ئه‌ی ڕه‌ئیس جه‌مهوری کورد و پیاوی زانا و موحته‌ڕه‌م

تۆم به‌ خوا ئه‌سپارد و ئه‌سپاردم به‌ تۆ ئه‌ی (پێشه‌وا)
میلله‌تی دڵپاک و چاک و نیشتمانه‌ جوانه‌که‌م

مه‌هاباد ـ ڕێبه‌ندانی
-هیمن
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

کیژی لادێ یی نه‌شمیلی جوان چاک
بێ فڕ و فێڵ و هێدی و داوێن پاک
ئه‌تۆ هه‌ر زگماگ وه‌ها جوانی
ته‌والێت چییه‌؟ ناوی نازانی
نیته‌ کراسی حه‌ریر و پۆپلین
گه‌وهه‌ری پێچرای له‌ ناو خامی شین
(پۆدر) و (کرێم) و ماتیکت نییه‌
هه‌ر نه‌ت بیستووه‌(ئۆدی کڵۆن) چییه‌؟
نه‌تکرد سووراو و سپیاو، چون دووری
له‌ شاری، که‌چی هه‌ر سپی و سووری
(فێڕ)ت لێ نه‌دا بسکه‌که‌ت لووله‌
ڕێژیمت نه‌گرت به‌ژنت وه‌ک تووله‌
لاجانگت وه‌کوو گزنگی تاوێ
هه‌ر بۆ خۆی جوانه‌ تیف تیفه‌ی ناوێ
کوڵمه‌که‌ت وه‌کوو گوڵاڵه‌ی گه‌شه‌
بێ سوورمه‌ش چاوه‌ مه‌سته‌که‌ت ڕه‌شه‌
وه‌کوو فرمێسکی ئاشق ڕووناکی
وه‌کوو ئاونگی به‌یانان پاکی
فێر نه‌بووی سیحر و گشته‌ک و نوشتوو
نه‌ جگه ‌گورگت هه‌یه و نه‌ موروو‌
مایه‌ی هومێدی کیژی چاو هه‌ڵۆ
نازانی مه‌کر و جامبازی و درۆ
چارشێوت نیه‌ ڕوو ناگری له‌ که‌س
نامووسی خۆته‌ پاسه‌وان و به‌س
به‌ تاسکه‌تاسک و به‌ له‌نجه‌ و لارت
به‌ به‌ژن و باڵای به‌رز و له‌بارت


به‌ دڵی ساده‌ و به‌ هه‌ستی پاکت
به‌ شه‌رم و حه‌یا و ئاکاری چاکت
منت کردوه‌ شێت و شه‌یدای خۆت
وه‌خته‌ له‌ سوێیان گیانم ده‌چێ بۆت
مه‌هاباد ـ 1946--هیمن


+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  |