تبليغاتX
گه ر ده نالینم ئه من په ک که وته نیم ****** تیده کوشم بو وه سل تا کوو ده ژیم ♥♥ زاخه ♥♥

می توانند
 بعضی ها خواب
بعضی ها خلاصه
می توانند
 شب را می شناسند به اسم به استعاره
 آسمان را می شناسند به ترانه به تشبیه
 تو را می شناسند به خواب به خلاصه
اما من نمی توانم ای تو تمامه ی من
 من نمی توانم
 پس کی به خواب خواهم رفت
کی خلاصه خواهم شد
 کی شاعر تمام ترانه تشبیه ؟
 می گویند سنگ هم گاهی
 به آرامش ستاره حسادت می کند
به من چه
من اگر ترانه خوان گریههای تو نباشم
 هرگز از الفبای این همه سادگی
 به بی نیازی هفت آسمان پرده نشین نخواهم رسید
ببین چه کوچک است این کلمه این حرف
چگونه می شود تنها یکی واژه
 به جای تو از خواب توبا و ترانه چید ؟
هی مولود بی عقد آب و التماس علف
من از بسیاری این همه باران
تشنگی ها آموخته ام
 که دیگر دستم بی پیاله
دلم نهاده
کلماتم این همه بی پرده اند
 راستش را بخواهی
عشق همین است
 ورنه پروردگار شوخ شاعران
این همه آفرینش تو را
تا شکستن من
 به تعویق اینه نمی انداخت
سید علی صالحی

 

 

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

ئاسمان به‌ قه‌د من
ئه‌ستیره‌کانی خۆش ویستبایه‌
هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ک
دانه‌ده‌ڕژا .

زه‌ریا به‌ قه‌د من
ماسی یه‌کانی خۆش ویستبایه‌
هه‌رگیز ده‌نووکی ماسیگره‌کان
نه‌ده‌بوونه‌ تابووت.

چیا به‌ قه‌د من به‌فری خۆش ویستبا
یا هه‌ر چوار وه‌رزان به‌فری ده‌ماوه‌
یا خۆیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وا ده‌تواوه‌.
به‌ڵام داخه‌که‌م
ئاواتم : ئاسمان، زه‌ریا و چیایه‌
خویشم : ئه‌ستێره‌ و ماسی و به‌فرم .

1370 ی هه‌تاوی- مارف ئاغایی
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

زیبا ترین تماشاست
وقتی
شبانه
بادها
از شش جهت به سوی تو می ایند،
و از شکوهمندی یاس انگیزش
پرواز ِشامگاهی ِدرناها را
پنداری
یکسر به سوی ماه است.
***
زنگار خورده باشد بی حاصل
هر چند
از دیر باز
آن چنگ تیز پاسخ ِ احساس
در قعر جان ِ تو، ـ
پرواز شامگاهی درناها
و باز گشت بادها
در گور خاطر تو
غباری
از سنگی می روبد،
چیزنهفته ئی ت می آموزد:
چیزی که ای بسا می دانسته ئی،
چیزی که
 بی گمان
به زمانهای دور دست
می دانسته ئی-شاملو


+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

عه‌زیزم بۆچی تۆراوی له‌ خۆڕا ؟
چ قه‌وماوه‌ ؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ؟

ئه‌تۆ وا زوو له‌بیرت کردم ئه‌مما
فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته‌ له‌ گۆڕا

له‌ من ڕا خۆ خه‌تایه‌ک ڕووی نه‌داوه‌
ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ ڕووی دا له‌ تۆ ڕا

ئه‌سیری که‌زیه‌ته‌ کۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له‌ تۆڕا ؟

سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم
له‌ نه‌ردی عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا

له‌ چاوم دێ به‌ خوڕ فرمێسکی خوێنین
که‌چی ئه‌م گۆمه‌ خوێنه‌ هه‌ڵنه‌چۆڕا

من و لاشه‌ی په‌پووله‌ ماینه‌وه‌ و به‌س
شه‌وی دووری، شه‌میش تواوه‌ له‌ گۆڕا

1954-هیمن
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

گرفتارم به‌ نازی چاوه‌کانی مه‌ستی فه‌تتانت

بریندارم به‌ تیری سینه‌سۆزی نیشی موژگانت

به‌ زولف و په‌رچه‌م و ئه‌گریچه‌کانت غاره‌تت کردم

دڵێکم بوو ئه‌ویش خسته‌ ناو چاهی زه‌نه‌خدانت

جه‌نابا عاشقان ئه‌مڕۆ هه‌موو هاتوونه‌ پابۆست

منیش هاتم بفه‌رموو بمکوژن بمکه‌ن به‌ قوربانت

ته‌شه‌ککور واجبه‌ بۆ من ئه‌گه‌ر بمرم به‌ زه‌خمی تۆ

به‌ شه‌رتێ کفنه‌که‌م بدروێ به‌ تای اولفی په‌رێشانت

له‌ کوشتن گه‌ردنت ئازاد ده‌که‌م گه‌ر بێیته‌ سه‌ر قه‌برم

به‌ ڕۆژی جومعه‌ بمنێژن له‌ لای جه‌معی شه‌هیدانت

که‌سێ تۆ کوشتبێتت ڕۆژی قیامه‌ت زه‌حمه‌تی ناده‌ن

ئه‌گه‌ر وه‌ک من له‌ ئه‌م دنیایه‌ سووتابێ له‌ هیجرانت

هه‌میشه‌ سوجده‌گاهم خاکی به‌ر ده‌رگانه‌که‌ی تۆیه‌

ڕه‌قیب ڕووی ڕه‌ش بێ ناێیڵێ بگا ده‌ستم به‌ دامانت

له‌ شه‌رت و هه‌م وه‌فاداری خۆ تۆ مه‌شهووری ئافاقی

فیدای شه‌رت و وه‌فات بم، چی به‌سه‌ر هات مه‌یلی جارانت

ئه‌من ئه‌مڕۆ له‌ مڵکی عاشقی دا نادره‌ی ده‌هرم

به‌ ڕه‌سمی به‌نده‌گی عاشق هه‌موو هاتوونه‌ دیوانت

بڕۆ مه‌ستووره‌ شوکرێ که‌ له‌ ده‌رگای پادشای داوه‌ر

که‌ شۆڵه‌ی ڕۆژی ڕووی والی ده‌گاته‌ کۆشک و ئه‌یوانت-مه ستووره
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  |