تبليغاتX
گه ر ده نالینم ئه من په ک که وته نیم ****** تیده کوشم بو وه سل تا کوو ده ژیم ♥♥ زاخه ♥♥
زمانم لێ داگیر كرا
مێشک و دڵم خورا ، برا
خوێنیان مژیم، گۆشتیان خواردم
ئێسكیان به‌ سه‌یان ئه‌سپاردم
لای توركه‌ نیوه‌ی كه‌لاكم
عه‌جه‌م به‌ربوونه‌ لوولاكم
عاره‌بیش به‌شی خۆی ده‌وێ
قه‌پێک لێره‌ قه‌پێک له‌وێ
هه‌ر له‌ یه‌ک سه‌عات و یه‌ک ده‌م
عه‌ره‌بم و توركیشم و عه‌جه‌م
پێم ده‌ڵێن توركی كێوانی
یان له‌ قه‌حتان و شه‌یتانی
یه‌ك ده‌ڵێ مێژوومان یه‌كه‌
ئه‌گه‌ر بشت خۆم ده‌نگ مه‌كه‌

***
خه‌یاڵ ده‌كه‌ن !
به‌ڵام به‌ هه‌زار هێنده‌ ده‌رد
نامرم، سه‌ریان داوه‌ له‌ به‌رد
من به‌ بانیپاڵ نه‌مردم
چه‌نگیزخان قڕی نه‌كردم
سه‌لیبی چوون، مرد گه‌زنه‌فۆن
كورد به‌ زیاده‌وه‌ هه‌روه‌ک خۆن
شا عه‌باس له‌بنه‌ی نه‌هێنام
تۆزی به‌ با بوو من هه‌ر مام
به‌ شێر نه‌خورام ، دێڵه‌ ڕێوه‌
ده‌م خوا ؟ های به‌ كلكی خێوی!
گه‌ل خواردن گه‌لێ گرانه‌
نایبا ڕیخۆڵه‌ی ئه‌مانه‌
سه‌د ساڵ جوورابم، خورابم
قورسم هه‌رگیز هه‌زم نابم
پاروێكم چیڕ و دڕكاوی
كێ بمخوا ده‌بڕم هه‌ناوی
له‌ چاویان ڕا سه‌ر ده‌ردێنم
هه‌تاسه‌ر هه‌روا نامێنم
به‌رخ هه‌ر بن سه‌وه‌ نابێ
ڕۆژێک دێ شاخی په‌یدا بێ
زه‌وی ده‌گۆڕێ و ده‌گه‌ڕێ
هه‌رده‌م دێنێته‌ ڕووپه‌ڕێ
له‌و چه‌رخ و خول و گه‌ڕانه‌
سوڕێكیش به‌شی كوردانه‌
به‌ره‌و منیش ده‌خولێته‌وه‌
نۆره‌ی گورزی مه‌ش دێته‌وه‌
نه‌خوازه‌ له‌م چه‌رخی بیسته‌
گاڵه‌ی دنیای كمۆنیسته‌
ڕێ و شوێنی لینین هه‌یه‌
سۆڤێتستان و چین هه‌یه‌
ئاڵای به‌رزی كرێكاری
هێناویه‌ موژده‌ی ڕزگاری
به‌ ملیار خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات
ئازا له‌ ئیستعمار هه‌ڵات
چین داری بۆ ئه‌مریكا كرد
كه‌لله‌ی سه‌ری پڕ له‌ كا كرد
چه‌ند چه‌رخه‌ ئینگلیزی گلاو
هێندی تاڵان كرد و چڵپاو
ڕفاندی ، كڕاندی ، ساندی
دیتت چۆن كۆمه‌ڵی گاندی
به‌ ڕۆژو، به‌ ته‌شی ڕستن
ته‌نه‌كه‌ی ده‌ كلكی خستن !
سۆكارنۆ هۆڵه‌ندی چڕاند
هیندوچین فه‌رانسه‌ی دڕاند
له‌و كونه‌وه‌ بێ ئه‌و بایه‌
چۆن هه‌لێكی منیش نایه‌ ؟!-هه ژار

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

ئامۆژگاریی هه‌ژار بۆ شێركۆی كوڕی

شێركۆ كوڕی خۆشه‌ویست و ژیرم
زاخای مژیم و هۆش و بیرم

پنج و ڕه‌گه‌زی دڵ و گیانم
خونچه‌ی شه‌قی باخه‌كه‌ی ژیانم

هێشتا به‌ ته‌مه‌ن مناڵ و كاڵی
وه‌ک ده‌ربه‌ده‌رییم دوازدا ساڵی

هه‌رچه‌نده‌ كوڕی منی هه‌ژاری
دوا ڕۆژی هه‌ژاره‌ نادیاری

لێم ڕوون نییه‌ پاشی چیت به‌سه‌ر دێ
هیوام گه‌لێ پێته‌ ببیه‌ مه‌ردێ

مه‌ردێكی به‌كار و چاپک و زیت
بیرێ بكه‌ی و بزانی تۆ چیت

ده‌ردی گه‌له‌كه‌ت بزانی چۆنه‌
بۆت ده‌ركه‌وێ چه‌ند برینی كۆنه‌

خانی له‌ هه‌زار و سه‌ت ژیاوه‌
ئه‌و كاته‌ له‌ ئێمه‌ چۆن دوواوه‌

حه‌فتا و حه‌وت له‌ سێسه‌تیش چوون
پێشتر له‌وه‌ كوردی ئێمه‌ مردوون

ئه‌وده‌م كه‌ هه‌یان بوو میری بۆ خۆ
ئه‌مڕۆ كه‌ پساوه‌ ڕایه‌ڵ و پۆ

بووین ئه‌وده‌مه‌ پشكی تورک و تاران
زۆر ئێسته‌ خراپترین له‌ جاران

نه‌وتت كه‌ ژیانی ئه‌وروپایه‌
بۆ تۆ نییه‌ تێری شه‌و چرایه‌

بێگانه‌ له‌ نیشتمانی ئێمه‌
تێر و قه‌ڵه‌ون به‌ نانی ئێمه‌

خۆمان هه‌موو كوێر و كوتر و برسی
ژین كورت و ئه‌ویش ده‌گه‌ڵ مه‌ترسی

نابێ به‌ زمانی خۆ بخوێنین
ناشێ كه‌ هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵێنین

كوژران به‌ هه‌زار هه‌زار له‌ لاوان
ئازادی خوازی ببووه‌ تاوان

ئێسته‌ش له‌سه‌ر ئه‌م ژیانه‌ تاڵه‌ش
پاش ڕژتنی هێنده‌ خوێنه‌ ئاڵه‌ش

كورد هه‌ر له‌ خه‌وی نه‌زانی دایه‌
هه‌ر پێكه‌وه‌یان گڕ و هه‌رایه‌

بێگانه‌ په‌رسته‌ خۆ نه‌ویسته‌
بۆ هاوڕه‌گه‌زی كه‌ڕ و نه‌ بیسته‌

بۆ یه‌كتری دوژمن و نه‌یارن
بۆ نۆكه‌ری تا بڵێی له‌بارن

ئه‌و چاخه‌ كه‌ خانی پێی ژیاوه‌
فه‌رموویه‌ هه‌را له‌سه‌ر دراوه‌

وێستێكه‌ هه‌زار ئه‌وه‌ند چرووكین
بۆ پوڵێ له‌ تای ته‌رازوو سووكین

خۆ هه‌رچی ده‌خوێنێ پیت و نیوێک
ئه‌و ده‌چته‌ كه‌ل و گه‌لیش له‌ شیوێک

لای شه‌رمه‌ كه‌ هه‌ر به‌ كوردی بدوێ
بۆ چاره‌ڕه‌شی مه‌ بۆگه‌نه‌ خوێ

خۆی ناوده‌نێ مل به‌ زه‌نگی پێشڕه‌و
ده‌ت داته‌ ده‌سی دژت وه‌كوو كه‌و

زۆرزانه‌ له‌ كار و باری هه‌ركه‌س
ئاگای له‌ ژیانی خۆی نییه‌ و به‌س

ڕه‌نگن هه‌موو كه‌سک و سوور و شینن
كوردایه‌تی زۆر به‌ كه‌م ده‌بینن

كێ هۆنه‌ری كورده‌ یان هونه‌روه‌ر
كه‌م باییتره‌ له‌ توور و گێزه‌ر

وا بیر مه‌كه‌وه‌ ئه‌مه‌م درۆیه‌
بۆ ڕاستی نموونه‌ بابی تۆیه‌

كاتم ئه‌وه‌ گه‌ییه‌ سی و نۆ ساڵ
هه‌ر ساڵه‌ له‌ پار پتر ژیان تاڵ

دڵخۆشی له‌ ڕووپه‌ری ژیانم
هه‌ر هێنده‌یه‌ ناوه‌كه‌ی ده‌زانم

ئاواره‌ له‌ نیشتمانی خۆمم
ئاواته‌خواز به‌ ژینی دۆمم

واڵاده‌س و دڵ پڕ و پرژارم
سه‌رباری هه‌ژاری‌، ده‌رده‌دارم

هه‌ر مانگه‌ له‌ دێیه‌ک و له‌ جێیه‌ک
هه‌ر ڕۆژه‌ میوانی خانه‌خوێیه‌ک

ده‌ركێ نییه‌ دادی بۆ بنێرم
هه‌ردێ نییه‌ خۆمی لێ وه‌شێرم

كوردایه‌تییه‌ گوناه و سووچم
وه‌ک مۆمێ ده‌ساچم و ده‌سووچم

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ نیمه‌ هیچ ده‌رووی ڕوون
هه‌ر دژ ده‌گه‌ڕێ گه‌ڕانی گه‌ردوون

ده‌ستم له‌ هومێدێ به‌ر نه‌داوه‌
چاوم له‌ پسانی به‌ند و داوه‌

پێم وایه‌ دووا به‌ ڕۆژی ڕه‌ش دێ
زۆر ناچێ كه‌ باو و ڕۆژی مه‌ش دێ

جا با پتریش به‌ ده‌رد و كوڵ بم
با ڕووت و كڵۆڵ و داخ له‌ دڵ بم

سه‌د هێنده‌ په‌ژاره‌ لێم وه‌كۆ بێ
كورد هه‌ر ده‌بێ ڕۆژێ سه‌ربه‌خۆ بێ

با من به‌ هه‌ژاری بچمه‌ ژێر گڵ
كورد ڕۆژێ ده‌بن به‌ گوڵ له‌سه‌ر چڵ

هه‌ر‌ هێنده‌ تكام له‌ تۆیه‌ ڕۆڵه‌م
مه‌ڕوانه‌ كه‌ ئه‌م شڕ و شڕۆڵه‌م

زۆرتر له‌ منیش كز و هه‌ژار بی
بێ یار و نزار و لێو به‌بار بی

ده‌ربه‌س مه‌به‌ ، بۆ گه‌لت بكۆشه‌
ژه‌هراوی له‌سه‌ر بنۆشه ‌، خۆشه‌

باوكی تۆ چلۆن بوو شوێنی بگره‌
حیزانه‌ مه‌ژی ، به‌ مه‌ردی بمره‌

***
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

کسی باور نخواهد کرد
 اما من به چشم خویش می بینم
 که مردی پیش چشم خلق بی فریاد می میرد
 نه بیمار است
 نه بردار است
نه درقلبش فروتابیده شمشیری
نه تا پر در میان سینه اش تیری
کسی را نیست بر این مرگ بی فریاد تدبیری
لبش خندان و دستش گرم
 نگاهش شاد
تو پنداری که دارد خاطری از هر چه غم آزاد
اما من به چشم خویش می بینم
به آن تندی که آتش می دواند شعله در نیزار
به آن تلخی که می سوزد تن ایینه در زنگار
 دارد از درون خویش می پوسد
 بسان قلعه ای فرسوده کز طاق و رواقش خشت می بارد
فرو می ریزد از هم
 در سکوت مرگ بی فریاد
چنین مرگی که دارد یاد ؟
 کسی ایا نشان از آن تواند داد ؟
نمی دانم
 که این پیچیده با سرسام این آوار
 چه می بیند درین جانهای تنگ و تار
 چه میبیند درین دلهای ناهموار
 چه میبیند درین شبهای وحشت بار
 نمی دانم
 ببینیدش
لبش خندان و دستش گرم
نگاهش شاد
 نمی بیند کسی اما ملالش را
چو شمع تندسوز اشک تا گردن زوالش را
فرو پژمردن باغ دلاویز خیالش را
صدای خشک سر بر خاک سودن های بالش را
 کسی باور نخواهد کرد
-فریدون مشیری۶/۵/۸۸

 

 
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  |