تبليغاتX
گه ر ده نالینم ئه من په ک که وته نیم ****** تیده کوشم بو وه سل تا کوو ده ژیم ♥♥ زاخه ♥♥
دزێک چووه ماڵێک. هه‌رچه‌نده گه‌ڕا، هیچی تێیا نه‌بو بیدزێ. هات بڕواته ده‌ره‌وه، خاوه‌ن ماڵه‌که پێی وت :  هه‌ڵیته‌کێنه بارت سه‌نگینه !! . دزه‌ش ئاوڕی دایه‌وه و وتی خوا هه‌قه ساتۆش ماڵت ڕه نگینه.
 

مه‌لایێک پێش نوێژی ئه‌کرد و زۆری درێژ کرده‌وه. خه‌ڵک وه‌ڕه‌ز ببون. ئینجا بێجگه له‌مه له ئاخری نوێژه‌که‌یا هات سه‌جده‌ی سه‌هویشی برد - که هیچ سه‌هویشی نه‌کردبو- پاشان پێیان وت : نوێژ درێژدانه‌که به‌س نه‌بو ئه‌م سه‌جده سه‌هوه چ بو؟ وتی : فڵانی ، له ناو نوێژه‌که‌دا که‌وته‌وه فکرم که ده‌ستنوێژم نی‌یه . سه‌جده‌که‌م بۆ ئه‌وه بو.
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

من له‌ مه‌یدانی ئه‌ده‌بدا،  ره‌خشی  هه‌ستم زین   ئه‌كه‌م 

ئاوی باغی شێعر ئه‌دێرم ،  ئه‌شكی رۆح ئاژین  ئه‌كه‌م

شاعیری    دی   عاشقێكن   دیلی  كه‌زیه‌  و  داوی  خاڵ

من  ئه‌وینی  سه‌رزه‌مینم ، زه‌مزه‌مه‌  و  ته‌مرین  ئه‌كه‌م

عاشقی  شیو  و  شه‌تاوی   شاخی   شاهۆ   و    ئایه‌نم

كه‌ی  هه‌وای  شار  و  شه‌قامی   نه‌مسه‌  و ماچین ئه‌كه‌م

خاوه‌نی   جوانی  به‌یانی   ده‌شتی   بانی     هۆبه‌تووم

كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌یران و گه‌شتی   ئامه‌د و ئه‌فرین    ئه‌كه‌م

مه‌شق  و  ته‌كلیفی  شه‌وانه‌م،  ده‌رسی  عیشقی   زێدمه

عه‌كسی  كوردستان ئه‌كێشم، سه‌یری باغی ژین  ئه‌كه‌م

لاگری  شه‌رم   و  یقاری  شۆخ   و   شه‌نگی     خێڵه‌كیم

كه‌ی نه‌زاره‌ی كیژی  په‌نكی له‌نده‌ن و  توورین    ئه‌كه‌م

تا   ئه‌دیبی    چون    وه‌فایی    و  قانیع    و نالیم  ببێ

چی   له‌   ئه‌شعاری    وه‌زینی  گۆته‌  و  راسین  وه‌كه‌م

شێعری     ئیلیاد   و    ئۆدیسه‌ ،  بابه‌تی  مام هۆمه‌ره‌

مه‌یلی   چیڕۆكی    ئه‌وینی     لاس  و  خاتوزین  ئه‌كه‌م

بۆچمه‌     ناوی     دزێوی     هه‌نده‌ران     و    هاته‌ران

مه‌دحی  نێوی  جوانی زین   و  زایه‌ڵه‌  و  زێوین ئه‌كه‌م

كێوی   چون   قه‌ندیلی   قنج    و     شاخی  ئالانم هه‌یه‌

سه‌یری قوببه‌ی  كه‌لله‌ قه‌ند  و  قولله‌یی به‌فرین  ئه‌كه‌م

دیمه‌نی    داوێنی    سه‌وزی     پیڕه‌نه‌م    من      بۆچیه

سه‌یری شانۆی شه‌نگ وشینی چلچه‌مه‌ی ره‌نگین ئه‌كه‌م

لاوی     خوێنكاری     بزانم    رێبه‌ری     رێگه‌ی      منه

چی له‌  ته‌كمیل  و  ته‌كامول، فه‌لسه‌فه‌ی ته‌كوین ئه‌كه‌م

نامه‌وێ   بیر   و  خه‌یاڵی  لار   و    چه‌وتی     لاوه‌كی

رێڕه‌وی  تاهایه‌  بیرم ،  په‌یڕه‌وی  شه‌مزین       ئه‌كه‌م

كاخی     وێڕسا     شوینه‌واری   ده‌وره‌یی      زۆرداریه

فه‌خری   تالاری   به‌رینی     قه‌سره‌كه‌ی   شیرین  ئه‌كه‌م   

ده‌نگی     ئاهه‌نگی     فه‌ره‌نگی     بێمه‌زه‌     و   بێمایه‌یه

گوێ  له‌  بالۆره‌ی   حه‌زینی  ئه‌ستی  و به‌نگین    ئه‌كه‌م

باسی     نه‌ققاشی      ره‌فایل ،     كۆنه‌   و   دووپاته‌یه

وه‌سفی نه‌خشی ده‌ستی ناهید،په‌نجه‌یی نه‌خشین ئه‌كه‌م

هۆگری    ئه‌هڕامی    میسر    و  هه‌یكه‌لی  ڤێنووس   نیم

سه‌یری  نووكی  شاخی  قیت و  په‌یكه‌ری  به‌ردین ئه‌كه‌م

زرقوبرقی     زێڕ    و    زێوی     لاوه‌كی        بێ بایه‌خه‌

كه‌ڵكه‌ڵه‌ی    كه‌زیه‌ی    كه‌وانی   كۆڵه‌كه‌ی زێڕین ئه‌كه‌م

من  له‌  جێگه‌ی  ده‌سره‌ده‌ستی  گه‌ردنی   دڵداری  شه‌نگ

مه‌دحی هه‌وری ده‌وری  دوندی كورته‌كی  هه‌ورین ئه‌كه‌م

تا  گه‌لاوێژی   به‌یانی    رۆژی     ئاسمانی          شه‌وه 

چی    له‌  سه‌ییاره‌ی   بیانی،  زوهره‌   و په‌روین ئه‌كه‌م

هه‌ر  له‌  ده‌ریاچه‌ی  مه‌ریوان ، تا به‌ ورمێ و گۆلی وان 

باسی  كوردی   ئێره‌وان   و  خه‌ڵكه‌كه‌ی   لاچین    ئه‌كه‌م

ئه‌ز    له‌ قارس   تا  سیواس   و  بایه‌زید و جۆڵه‌ مێرگ  

یادی هه‌ولێر و   قه‌ڵاكه‌ی  شاره‌كه‌ی   دێرین    ئه‌كه‌م

فه‌خری    كورده‌   شوێنه‌واری    غاری    كۆنی  فه‌خره‌قا 

ئافه‌رینی     ده‌ست و په‌نجه‌   و   مرخی  پۆڵایین  ئه‌كه‌م

چونكه‌   ده‌ریا    له‌م   هه‌رێمه‌ ،  ده‌ستنه‌كه‌ وته‌و  قاتیه 

كه‌شتی    هیوا    ره‌وانه‌ی  به‌حری  ده‌شتی  شین  ئه‌كه‌م

ئه‌چمه‌ بانی  عه‌رزی  ته‌رزی  شاخی  سه‌ربه‌رزی    ته‌ته‌ 

سه‌ریری  هه‌ورامانی ته‌خت  و  پاوه‌ و  هه‌رسین   ئه‌كه‌م

هێنده‌   خۆشه‌   سه‌یر  و   گه‌شتی  هاوینانی   سه‌رچنار

هه‌ر   له‌  پایزڕا   به‌ تاسه‌    چاوه‌ڕێی    هاوین   ئه‌كه‌م

زۆر  له‌  مێژه‌  دائه‌شۆرم ،  خوێنی سووری  دڵ  به‌  ئاو

تازه‌  هێشتا زه‌ممی  خوێن  و  شۆڕشی   خوێنین  ئه‌كه‌م

بۆیه‌    وشكه‌    دێمی    مووچه‌ی  خاكه‌   پاكه‌  چاكه‌كه‌م

چون  له‌  چاوانه‌ی  سوروشتا، باڕنی  ئه‌سرین    ئه‌كه‌م

من  كه‌  تۆقیوم  له‌  تۆقه‌ی  مووشه‌كی  ئیسكات  و   میگ 

كوانێ  باسی    تاقوتۆق     و  ته‌قته‌قه‌  و  تۆقین  ئه‌كه‌م

ئێمه‌   كوردین    عاشقانی    باڵی     سیمورغی    سوڵح

بۆچی  وه‌سفی  دێوی كێشه‌و  قار و  تۆڵه‌ و قین   ئه‌كه‌م 

ته‌قته‌ق    و    نه‌وتی  شنۆیه‌    ده‌ر ئه هێنم  من  له‌ كان

چاوه‌دێری    نه‌وتی  شاه    و  ده‌شتی  خانه‌قین   ئه‌كه‌م

نه‌وتی    ده‌وری   بابه‌ گوڕگور ،  به‌رهه‌می   كه‌موێنه‌یه

ده‌وڵه‌مه‌ندم، باسی  مافی  گازه‌ڵ  و  به‌نزین        ئه‌كه‌م

مێزۆپۆتامی      كه‌     واته‌ی     به‌ینی  دو ئاوان     ئه‌دا

هه‌م له‌ مه‌شریق،هه‌م له‌ مه‌غریب،هێزی لێ دابین ئه‌كه‌م

سه‌دده‌كه‌ی    بۆكان    و   دۆكان ،ئاوی  دو  چاوی  منن

به‌م  سروشكه‌،خاكی  خه‌ڵكی، پڕگوڵ و نه‌سرین  ئه‌كه‌م

گه‌رچی گوڵخانه‌ی سروشته‌ ، ده‌شتی پانی   شاره‌زوور

بۆ له‌باتی    چه‌پكی    مینا ،  راوی  چاڵی  مین  ئه‌كه‌م ؟

گه‌ر  به‌هه‌شت  جێی  پیاوی  ئه‌بله‌و  چڵكن  و  بێكاره‌یه؟

ئاره‌زوی     قاری    جه‌هه‌ننه‌م ، ئاگری   پڕتین    ئه‌كه‌م

گه‌ر    نه‌زانی    و   بێشعووری  ،   به‌ڵگه‌یی   دینداریه؟

حه‌ز    له‌    كوففاری    بزان    و    عالمی  بێدین  ئه‌كه‌م

فاتیحا    بۆ    ئێدیسۆن     و   ئه‌هلی     به‌یتی   رۆشنی 

زیكری   دینام   و   ته‌وژمی  موعجیزه‌ی  توربین  ئه‌كه‌م

كوردی  خۆراسان  و  جابان ،   تێكه‌ڵی   باكوور   ئه‌بن

پشت  له‌   ئه‌فسانه‌ی  قه‌زا  و  رو   له‌  تێكۆشین   ئه‌كه‌م

چزله‌ هه‌ركه‌س ده‌م له‌ جێی ئه‌وده‌سبه‌جێ سه‌نكۆپ ئه‌بم

هێنده‌ خوێنپاكم ، به‌  عه‌ینی  هه‌ر له‌ مێشه‌نگوین ئه‌كه‌م

كوردی    ئاواره‌ی    وڵاتان ،    دێنه‌وه    بۆ زێدی   خۆ

سه‌نعه‌ت  و  زانست ئه‌هێنن،  چاوی  ناحه‌ز  هین ئه‌كه‌م 

چونكه‌  پڕ چینی  نیشانه‌ی  مه‌ینه‌ته‌ ،  نێو  چاوی    من

چاوه‌ڕێی  دادی  جیهانی  و  كۆمه‌ڵی     بێچین     ئه‌كه‌م

مامه‌   شه‌یتانیش    به‌    كوردی   فاتیحه‌    و  دۆعا  بكا

من له‌  پشتی نوێژ ئه‌خوێنم ، وه‌ك عه‌ره‌ب ئامین ئه‌كه‌م 

گه‌ر     خودا    عاره‌ب  نه‌ژاده‌   و  شاره‌زای  كوردی  نیه

شه‌رته‌    نوێژی     بۆ  نه‌خوێنم، دوژمنی  ئایین  ئه‌كه‌م

خێڵی    ئه‌ڵڵاه   و      ئیلاهه‌ی  نێر  و  مێو  و  كه‌سنه‌دیو

لێو   و    زارم    دائه‌دوورن،   وسكوتی  سه‌نگین  ئه‌كه‌م

كاتێ جوانی وخوشه‌ویستی،عه‌یب وشه‌رمه‌ وشووره‌یی

عاشقی   شه‌یتانی   مه‌رگم ،    زینده‌گی   نیفرین  ئه‌كه‌م

ئه‌چمه‌    مه‌یخانه‌ی    سه‌داقه‌ت ،   بۆ توافی  مه‌یفرۆش

چش   له‌   بوتخانه‌ی   ریا   و   باوه‌ڕی   نه‌نگین  ئه‌كه‌م

ئه‌سڵه‌حه‌م  پێنووسی ده‌سمه‌، سه‌نگه‌رم  سه‌فحه‌ی كتێب

خوێنه‌ری    رۆمانی     عیلمم،    خزمه‌تی  زانین  ئه‌كه‌م

من كه‌ نه‌نكم     ئه‌رده‌ڵانه‌  و    باوه‌ گه‌وره‌م      موكریه‌

نوخته‌یی  په‌ڕگاری   كورد م و خه‌تتی گه‌  ته‌بیین ئه‌كه‌م

با خودا بۆ خۆ نه‌تاشین ، هه‌م به‌  ته‌شوێ و هه‌م به‌ بیر

وه‌سفی هێزی كه‌منه‌زیری( شین )و (میم) و ( سین)ئه‌كه‌م

هێنده‌  هۆنه‌ر  باسی كه‌زیه‌ و په‌رچه‌می سه‌ر خاڵی كرد!

حه‌سره‌تی   به‌یداغی  كورد و  په‌رچه‌می  ره‌نگین  ئه‌كه‌م

بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافم ،  ده‌چمه‌  سه‌ر  دوندی   خه‌بات

شاره‌وانی  شاری  شێرم ،  هه‌ر له‌   هۆشیمین     ئه‌كه‌م

له‌   وڵاتی    كۆنی    مندا   ،   كه‌   غه‌ریبه‌  خانه‌خوێن

هینده‌  هیچكاره‌ و غه‌واره‌م ، هه‌ر له‌ خه‌ڵكی چین ئه‌كه‌م 

زێد ئه‌بێ   پان   و  پته‌و   بێ ، نه‌ك   كولۆر  و  لابه‌تاڵ 55

تێزی    پان ی    كورده‌واری    راڤه‌   و    ته‌دوین  ئه‌كه‌م

هه‌ر په‌لێكم  ده‌ردی  جوێیه ، جۆربه‌جۆره  ده‌رده‌  كورد

له‌  ته‌واوی    پیج   به‌شمدا ،      په‌لپه‌له      ناڵینه‌كه‌م

بۆ مه‌حه‌ كلێدانی     خه‌ڵكی،   تاقه‌  باسێ       به‌س نیه

من به‌ كێشانه‌ی  ته‌رازو ،  خێر  و شه‌ڕ  ته‌وزین  ئه‌كه‌م

وه‌ک دڵۆپێکی  چکۆله‌م ، له‌  شه‌پۆلی  به‌حری گه‌ل ،

 زه‌ممی   جننی  خۆپه‌ره‌ستی و  مۆكڵی  خۆبین ئه‌که‌م.

ئه‌بمه‌  ئه‌ستێره‌ی  پچووکی کاکه‌شانی روونی  خه‌ڵک ،

جه‌رگی تاریکی ئه‌پێکم، شه‌وقی گه‌ش ده‌ستچین ئه‌که‌م .

ئه‌ز له‌ جێگه‌ی پیاوی  پیسی   خاوه‌نی  ریش و عه‌با ،

 لاگری   عیسانی  پاکی    لایک   و     لادین  ئه‌که‌م .

هۆگری    ئایینی  کوردی  و یاری یارستانه‌    دڵ ،

 

 حه‌ز له فه‌رهه‌نگی یه‌زیدی و شێعری شاخۆشین ئه‌که‌م .

 

نوخته‌  نوخته‌ی  ئه‌م  هه‌رێمه‌    جێی  برینی گولله‌یه‌ ،

 

بۆ کۆتانی تۆپ  ومووشه‌ک،هه‌رله‌ هیندوچین  ئه‌که‌م .

 

باوه‌کو   قه‌لبم  به‌ جارێ غه‌رقی  خوێناوی  غه‌مه‌   ،

 

 من له‌ جێگه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندن، عه‌زمی دڵشۆرین  ئه‌که‌م .

 

بۆ به‌یانی خۆشه‌ویستی ده‌شت و کوێستانی زه‌مه‌ند، ‌

 

شامه‌مێکم  بێ محابا، وه‌سفی  عه‌شقی زین  ئه‌که‌م.

 

هۆنه‌رێکی   قاره‌مانم ،  شێعره‌که‌م   بۆمبی  گه‌له‌ ‌  ،

 

بۆ  ته‌قانی شێعری سه‌وتی، هه‌ر له‌ مۆته‌ی دین ئه‌که‌م .

 

ده‌چمه‌  هه‌ر کۆڕێ،  به‌ ته‌پڵه‌و  دێمه‌  سه‌ر باسی   خه‌بات،    

بۆ   ده‌مانی  ئاوری  هه‌ست  ، هه‌ر  له‌  نه‌فتالین  ئه‌که‌م . 

 

فه‌لسه‌فه‌ی { که‌چ ئه‌ز یو که‌ن که‌چ} ، مه‌زهه‌ری  بێدادیه‌ ،

په‌یڕه‌وی  رێبازی  به‌رزی  کۆمه‌ڵی  بێچین      ئه‌که‌م .

رێگه‌ی     ئاسن      ئه‌چێته‌    شاخی    هه‌ورامانه‌وه‌    ؟

کامه‌     رێگه‌ ،  ئێسته‌کانێش       هێستره‌   ماشینه‌که‌م ‌69

شێعره‌کانم  ئه‌شكی  رۆحن ،تێك ئه‌ده‌ن   به‌ندی سته‌م

عاشقی   هاڕه‌ی    چه‌ماوم   ،  چاوه‌ڕێی   بارین  ئه‌كه‌م

چونكه‌ ئه‌جداد م  له‌  خه‌ودا  ، ژینی  خۆیان   برده‌ سه‌ر

لانه‌واز    و    بێوڵاتم ،     وشكه‌            باغی  ژینه‌كه‌م

باوه‌كو  نه‌خشه‌ی   گه‌ڵاڵه‌ی    ماڵه‌كه‌م  پێنج خشته‌كین

بۆ  له‌  خۆڕا   باسی   چوار  و  هۆده‌یی  چوارین  ئه‌كه‌م

ورچی  قوتبی  خێرو بێری   بۆ   گه‌لی  كورد  قه‌ت  نه‌بو

هه‌ستی      زرمه‌ی     ناله‌باری  چه‌كمه‌یی  پۆتین ئه‌كه‌م

نه‌   هومێدم    فاچ و فیچی    پیره‌رێوی           تووله‌كه‌

نه‌  چه‌واشه‌ی   داشداری     مه‌سكه‌و   و   پێكین   ئه‌كه‌م

ئه‌ز    هومێدم    ده‌ستوبازوی    پاڵه‌یی كورده‌  له‌  كوێ

تازه‌      باسی    داسی   خاسی   كاكه‌  ئه‌ستالین ئه‌كه‌م

دانه‌وێڵه‌ و رسق و رۆزیم زوو به‌ كووپه‌ی  گه‌وره‌ بوون

ئێسته‌كانێ     ئینقیلابیم،     شۆڕشی     كۆپین   ئه‌كه‌م

كوانێ    زێدم    ماره‌یی   پینچ    دایكی   پیاوی  بێژوه؟

گه‌ر  كه‌ وا بێ ، باوه‌گه‌وره‌م  بۆ ئه‌مه‌  ته‌حسین  ئه‌كه‌م

كوردی كرماشان    و    ئیلام ،    قه‌لبی   كوردستاننمن

من به‌ پێناسه‌ی له‌ك و لوڕ،هه‌ست به‌ خۆناسین ئه‌كه‌م

تاكو چاره‌ی  خۆ نه‌نووسم ،  ماڵێ  سه‌ربه‌ستم  نه‌بێ

باسی ئه‌نفال  و هه‌ڵه‌بجه و حه‌بس و هه‌ڵواسین ئه‌كه‌م

مه‌قسه‌د م   هه‌وراز   و به‌رزه‌ ،  رێگه‌كه‌م  لێژه‌ و درێژ

چاوه‌ رێی   هاوالی   ژیر   و  رێبه‌ری     رێبین  ئه‌كه‌م

تاوێ  تازی و تركی كێویم ، جارێ  فورس و ئه‌رمه‌نم

ئه‌ز كه‌ كوردم!زه‌ممی حوققه‌ و جه‌عل و داتاشین ئه‌كه‌م

ئه‌ركی    رزگاری     وڵا تم ،  خه‌ت و رێنووسی  ئه‌وێ

لاگری یه‌ك خه‌ت  و شێوه‌ی  كۆشش و نووسین  ئه‌كه‌م

قاره‌مانی      به‌رزی       مێژوم       مسته‌فا     بارزانیه

یادی   سمكۆی  جوانه‌مه‌رگ و پێشه‌وای  پێشین  ئه‌كه‌م

تامی    خۆشی    شه‌كری   كوردی  جه‌وهه‌ری دڵسۆزیه‌

تف  له‌   خوێنتاڵی   فسۆس   و  تاڵ و ناشیرین ئه‌كه‌م

من   كه‌  مه‌جنوونێكی  كورد  و له‌یله‌كه‌م  زانایه ، كه‌ی

حه‌سره‌تی    شاكاری   ژان و   كرده‌وه‌ی  ئۆشین ئه‌كه‌م

پێم ئه‌ڵێن   لاوازه‌   هێزت ،     بۆیه‌     سامانت      نیه

ده‌ردی    من     بێفێڵیه ، كوا   ده‌قده‌قه‌ی دۆپین   ئه‌كه‌م

وا ڕه‌ش  و  تاریك و لێڵه‌ ،گیاڕه‌شی شه‌وگاری   كورد

ئاره‌زوی  رووخانی  ئاسۆ و  شۆڕشی    رۆژین  ئه‌كه‌م

خۆشه‌ویستی  ئه‌م   هه‌رێمه‌   وه‌ك   گڕووهی   خوێنمه‌

كوانێ  نه‌زمی  دڵ   ئه‌گۆڕم،   عه‌زمی   رێگۆڕین  ئه‌كه‌م

هێند   درۆ     كوتراوه‌    بۆ  من ، گوڵ  كر اوه‌  به‌  دڕو

چه‌پكه‌ گوڵ  ژاكاو و سیسه‌ ، هه‌ر   دڕو گوڵچین ئه‌كه‌م

شێعره‌كانی     مامه‌  قانع    ، مووبه‌مو    حاڵی      ئه‌بم

ده‌مكوتی  عیسانی  كاس و   خوێنه‌ری  شه‌رمین  ئه‌كه‌م

تاقه‌   جاشی    خاكی     نۆڕوێژ  ده‌نكه‌  كیسلینگێ بوه‌

من بژاری دڕكه‌جاڕی   (جیم) و (ئه‌لف) و ((شین) ئه‌كه‌م

به‌ینی  به‌ستووین  وه‌كو  سه‌د ، تیغی دیواری  سنوور

ئاره‌زوی    رووخانی  تیغه‌ی  دووهه‌می  بێڕلین ئه‌كه‌م

كێ    ئه‌ڵێ     عیشقی      ولاتم     مه‌زهه‌ری    بێدینیه؟

من   كه‌    دستنوێژی     توافی  باڵه‌ك  و  بادین  ئه‌كه‌م

  بۆ  بڕینی   رێی  نه جاتم ، لاقی      پۆڵاییم     ئه‌وێ

كوا     هومێدی    داره‌ داره‌  و  ره‌وڕه‌وی  دارین  ئه‌كه‌م

جابه‌ رسمی به‌ ره‌سمی چاوه‌زاری خاكی پاكی مه‌وته‌نم

ره‌سمی ئه‌سپه‌نده‌ر ئه‌كێشم،چه‌پكی گوڵ په‌رژین ئه‌كه‌م

خۆشه‌ویستی    ئه‌م هه‌رێمه‌     مه‌زهه‌بی        سۆرانیه

فه‌لسه‌فه‌ی واژه‌ی محه‌ببه‌ت رۆژ و شه‌و ته‌ڵقین  ئه‌كه‌م - ح . س.  سۆران
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

یاره‌ ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
گوڵم !
به‌ هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه‌ مه‌سته جوانه‌که‌ت ،
ده‌چێته‌ ناو دڵم !
هه‌ر به‌ گوێی دڵم !
گوێ ده‌گرمه‌ گرفه‌ گرفی شیعره‌ ئاگرینه‌که‌ت .
شیعره‌ ڕێک و پێکه‌که‌ی
به‌ تاو و تینه‌که‌ت !
هه‌ر به‌ چاوی دڵ ده‌ڕوانمه‌ دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت !
تۆ ! ئه‌وینمی ..
ڕێک و پێک ترینه‌ شیعری تاکو ئێسته‌ هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی !
تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی !
هه‌ر ده‌که‌ومه‌ سه‌ر هه‌وا ، به‌ هه‌ڵفڕینه‌که‌ت !
به‌ جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت !
به‌ شیعری باڵی چه‌نده‌ ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ
به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت ،
مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت
لاده‌ لاده‌ لاده‌ لا ده‌له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت !

خۆشه‌ویسته‌که‌م !
عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م !
تاقه‌ ڕۆڵه‌ جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت !
ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م !
تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی ، له‌ کانیاوی پڕ له‌ ئاو و خیزه‌که‌م !
له‌ کاتی تونییایه‌تی ،
به‌ چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی ،
تۆ ! قیامه‌تی !
دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی !
تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی !
تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده‌ هێنمی !
تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی !
خوێنی خوێنه‌که‌م !
هیچ وه‌بیرته‌ ئه‌وده‌مه‌ی
که‌ که‌وتمه‌ جه‌غزی که‌سکه‌ که‌سکی چاوه‌ مه‌سته‌ که‌سکه‌کانی
پڕ له‌ سیحر و جوانی تۆ ؟
بوومه‌ مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه‌ مه‌سته‌کانی تۆ ؟
ده‌ستی خۆم بڕی !.
ده‌ستی خۆم بڕی به‌ به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ .
بۆیه‌ کورته‌ ده‌ستی ئه‌من و
خوێن ده‌بارێ هه‌ر له‌ هه‌وری عاسمانی مانی تۆ .
جوانه‌ بووکه‌که‌ !
هه‌ر هه‌نووکه‌ ده‌مهه‌وێ
که‌ بێمه‌ جێی ژوانی تۆ .
مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت
لاده‌ لاده‌ لاده‌ لا ده‌له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت !

ها.. ترووسکه‌که‌م
جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه‌
به‌و نیگایه‌ پاکه‌ مه‌نده‌یه‌ت
وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه‌، ببیه‌ شیعره‌که‌م !
ببیه‌ شیعره‌که‌م
تاکه‌ ڕۆشنایی خاته‌ هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت .
تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی
تاسکه‌ تاسکی
ئاسکی باسکی
بسکه‌که‌ت .
لاده‌ لاده‌ لاده‌ لا ده‌له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت !   م.هه لو۱۵/۶/۸۸

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

ئه‌من بیستم که ده‌مرێ قوویه‌کی جوان    

 وه‌کو جوان هاته دونیا جوانیش ده‌مرێ

 شه‌وی مه‌رگی له نێو ماڵی   شه‌پۆل دا

ده‌مێنێ و بێ  هه‌ڤاڵ و یار     ده‌مرێ

ده‌چێ بۆ گۆشه‌یه‌ک دوور و ته‌ریک بێ

ده‌خوێنێ تا به‌یانی تا کو       ده‌مرێ

وته‌ی کورده که ئه‌م باڵداره     جوانه

له کوێ ئاشق بووبێ له‌و جێیه ده‌مرێ

له‌ هه‌ر که‌س بیستبێتم په‌ندی     ئاوا

ئه‌گه‌ر باوه‌ربکه‌م قووی جوان که‌ بمرێ

له سارا    نامرێ هیچ قوویه‌کی جوان

له ده‌ریادا ده‌لێن هه‌ر قوویه‌   ده‌مرێ

ئه‌تۆ ده‌ریای منی ئامێزت         بێنه

له ئامێزی تۆدا ئه‌م قوویه      بمرێ

***********

شنیدم که چون قوی زیبا بمیرد
فریبنده زاد و فریبا بمیرد
شب مرگ تنها نشیند به موجی
رود گوشه ای دور و تنها بمیرد
در ان گوشه چندان غزل خواند ان شب
که خود در میان غزل ها بمیرد
گروهی بر انند که این مرغ زیبا
کجا عاشقی کرد انجا بمیرد
شب مرگ از بیم جان انجا شتابد
که از مرگ غافل شود تا بمیرد
من این نکته گیرم که باور نکردم
ندیدم که قویی به صحرا بمیرد
چو روزی ز اغوش دریا بر امد
شبی هم در اغوش دریا بمیرد
تو دریای من بودی اغوش وا کن
که می خواهد این قوی زیبا بمیرد-: مهدی حمیدی شیرازی  

 

وه‌رگێر: حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  |