تبليغاتX
گه ر ده نالینم ئه من په ک که وته نیم ****** تیده کوشم بو وه سل تا کوو ده ژیم ♥♥ زاخه ♥♥
خۆت چاک که‌ باسی که‌س مه‌که‌ چیدی* خۆ که‌س ناچێته‌ قه‌بری که‌سی دی* کێ چا ڵ –

 

هه‌ڵکه‌نێ بۆ مه‌خلۆقی خوا* خۆی تێد ه‌ که‌وێ به‌ ته‌وفیقی خوا* کێ خه‌ڵکی به‌ چاک یا-

 

خراپ زانی * عه‌ کسی خۆی دیوه‌ له‌ نێو چاوانی*مه‌خوازه‌ ئاوات به‌ مردنی که‌س*

 

عومری تۆش ده‌ڕوا وه‌ک من به‌ عه‌ به‌س* تاقه‌ یه‌ک هاوڕێ باش و مه‌رد و ره‌ند *

 

قه‌زای له‌ ده‌ برای هیچ و پوو چ و گه‌ند* ماڵت چ که‌م بوو چ زۆر و زه‌وه‌ند* به‌ جێ-

 

مه‌هێڵه‌ بۆ گه‌ند وبۆ ره‌ند* ماندوو بوونی رۆژ بۆ تێری شه‌وته‌* بیکه‌ی به‌ میرات –

 

بیرێکی چه‌وته‌* ئه‌ و ماندوو بوون ئه‌ و خۆ کوتانه‌ * به‌ربه‌ره‌کانێ له‌ گه‌ڵ ژیانه‌*

 

ده‌ڵێن مزگه‌وت تێک بڕووخێنی* جورمی که‌متره‌ له‌ روو شکێنی* بێجگه‌ له‌و خوایه‌-

 

که‌ گیان ئه‌ستێنێ* پشتت به‌ کێ به‌ست ئه‌ و ده‌یشکێنێ* سوێدم به‌و که‌سه‌ دنیای رۆناوه‌*

 

که‌س به‌ ته‌مای که‌س دروست نه‌کراوه‌* زۆر بایی مه‌به‌ ئه‌ی لاوی سه‌ر مه‌ست* له‌م دنیا-

 

زۆره‌ ده‌ستی باڵا ده‌ست* غه‌یبه‌تی مردوو مه‌که‌ن به‌ پیشه‌ * پاش مردوان ره‌حمه‌ت باشه‌-

 

هه‌میشه‌* که‌سێ مرد شه‌یتان وازی لێ دێنێ* ئا د ه‌ می ناوی چۆن خراپ بێنێ* سه‌ر بنێیته‌وه‌-

 

به‌ جوانه‌ مه‌رگی * باشتره‌ له‌ زۆر ژینی سه‌گ مه‌رگی* نانی دوژمن و سایه‌ی ده‌ره‌ به‌گ *

 

له‌ من حه‌رام بێ وه‌کوو گۆشتی سه‌گ* نه‌ کرده‌ کاران مه‌به‌ن بۆ کاران* ده‌یان به‌ن پێیا ن –

 

مه‌سپێرن کاران* بده‌ن له‌ چڕ و هه‌ڵه‌مووت و به‌رد * به‌ڵام قه‌ت مه‌ده‌ن له‌ پردی نامه‌رد*

 

به‌ خۆت بنازی وه‌ک ئاو ده‌ تکی* له‌ خۆت بی رازی زۆر زوو ده‌ شکی*  هه‌ر وه‌ک له‌ ددان-

 

لێو له‌ پێشتره‌* که‌سێک له‌ هه‌زار ناکه‌س خوێشتره‌*  وه‌ک داری ئه‌ ستوور نابێته‌ گۆپاڵ*

 

ناگرێته‌ ئه‌ ستۆ بێتاوان ئۆباڵ* ..............   
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

له‌ که‌ه‌ره‌می که‌م مه‌گره‌ به‌هانه‌* که‌می هێندێ که‌س به‌زۆر بزانه‌* مه‌شهووره‌ هه‌ر که‌س-

 

به‌که‌م نه‌زانێ * پیاوه‌تی زۆریش به‌ که‌م ده‌زانی* ده‌ڵێن هه‌ر ژنێ مێرد بیکا تڕۆ* به‌ هه‌موو-

 

عاله‌م ناکرێ په‌ڕۆ* به‌ڵام هه‌ر ژنێ مێرد بیکا سه‌نگین* عاله‌م هه‌ڵه‌ستێ پێی نابێ نه‌نگین*

 

پیاو ئه‌گه‌ر شێره‌ یاخۆ پڵنگه‌ * ژن ده‌رکی نه‌کا که‌متر له‌ پنگه‌* چه‌ن به‌ مه‌زه‌یه‌ نه‌زیله‌ی کوردی*

 

گڵمه‌ت ده‌گریا بۆ حا ڵی گورگی* کاتێ تووڕه‌ بووی هه‌ڵ مه‌چۆ ته‌واو * نه‌وه‌ک تێکه‌ڵاو بکه‌ی-

 

دۆ و دۆشاو* که‌س به‌ رواڵه‌ت لێت مرچ ومۆنه‌ شیر نابێ به‌ ئاو فه‌رمووده‌ی کۆنه‌* قه‌دیمی ده‌ڵێن-

 

بۆ ده‌سته‌ وه‌ستان* هیچ فه‌رقی نییه‌ گه‌رمێن و کوێستان* سێ شت خه‌م له‌ دڵ ده‌رده‌که‌ن ته‌واو-

 

رووی شۆخ و شه‌نگ و شێنایی و ده‌م ئاو* پیاو و بۆره‌ پیاو نه‌زانی کامه‌* دیاره‌ گا به‌ گون –

 

ده‌ناسی مامه‌* به‌ شێرو رێوی مه‌مکه‌ گێژو کاس* مه‌ردو مه‌ردانه‌ بێژه‌ ماس وماس* هه‌رچی خۆی

 

تاڵ بێ له‌ ئه‌زه‌ڵ چاکه‌* شیرین که‌ تاڵ بوو زۆر خه‌ته‌ر ناکه‌* دۆعات ئه‌وه‌ بێ شیرین تاڵ نه‌بێ*

 

قه‌ت ناته‌باییت له‌ نێو ماڵ نه‌بێ* ده‌ک ئاوه‌دان بی ماڵی بێ قڕه‌ * سفره‌ی ته‌باییت هه‌موو ده‌م پڕه‌*

 

ده‌ڵێن هه‌ر شتێ کابان بیشکێنی* ته‌قه‌ی لێ ناێی گوێ نابزوێنێ* مه‌پرسه‌ مردوو لاوه‌ یا کیژه‌-

 

مه‌شهووره‌ چاوی مردوودار تیژه‌* هێند تێری برسیت قه‌ت له‌ یاد نییه‌ * ئاگات له‌ مه‌حموود-

 

بێ زه‌واد نییه‌* خاڵه‌ گیان هێشتا ئه‌سپ نه‌کڕاوه‌* ئاخوڕ هه‌ڵبه‌ستن خه‌یاڵ پڵاوه‌* ئاشی فره‌ خێو-

 

ئه‌وه‌نده‌ دێنێ* کاکی ئاشه‌وان خۆی بیقرتێنێ* خۆشبه‌خته‌ پیاوی ئه‌میرو چالاک * ئالک زیاد ده‌کا-

 

له‌خۆی ئه‌سپی چاک* مه‌شهووره‌ ئاشیش رۆژێ یا شه‌وێ*  گوردی لێ نه‌کرد میرازی ده‌وێ-

 

تا سه‌رت نه‌دا له‌ به‌ردی ئه‌لحه‌د* کۆتاییت نه‌کرد له‌ زوڵمی بێ حه‌د* تاڵتره‌ خوێنی بێ حه‌یا-

 

و ده‌م شڕ* لای خوداو خه‌ڵک له‌بیری سه‌ر بڕ*..............
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

زیاد له‌ ئه‌ ندازه‌ خۆت مه‌پارێزه‌ * نه‌خۆشه‌ هه‌ر که‌س به‌ قیز وبێزه‌* که‌سێ شعووری-

 

له‌ چاوی دابێ* نه‌زانه‌ با له‌، سه‌د ئاوی دابێ * گوێ بگره‌ په‌ندی هه‌موو که‌س بیستوو*

 

رامه‌په‌ڕێنه‌ قه‌ت سه‌گی نووستو* ئه‌ م په‌نده‌ گه‌لێ له‌ لام عه‌زیزه‌* خۆزگه‌ به‌و باخه‌-

 

ورچی لێ زیزه‌ * دۆعای پیاوانی ژیر و به‌ هه‌سته‌ * ئه‌م ده‌سته‌ موحتاج نه‌بێ به‌و ده‌سته‌*

 

بێ هێزی خه‌تای رۆن  نه‌واتییه‌* که‌م خواردن له‌ که‌م ده‌سه‌ڵاتییه‌* ئای خۆزگه‌ شۆفار لاڵ و-

 

که‌ڕ بوایه‌ * ئاو خواردنه‌وه‌ی گورگ له‌ گه‌ڵ مه‌ڕ بوایه* بۆ که‌سێ ماندوو هیلاک و کفته‌ *

 

نانی ته‌ق و ره‌ق خۆشه‌ وه‌ک کفته‌* گه‌وره‌یی خه‌رجی پێویسته‌ مه‌گری* کێ بانی زۆره‌ زیاتره‌ -

 

به‌فری * که‌س بوو به‌ ناکه‌س ناکه‌س بوو به‌ که‌س* قه‌دیم وه‌جاخان ده‌رچوون به‌ عه‌به‌س*

 

وتیان به‌ گورگ تۆ د ه‌که‌ینه‌ شوان * ده‌ستی کرد به‌ قوڕ پێوان و گریان* وتیان بۆ ده‌گری خۆ –

 

که‌سپی چاکه‌* وتی ده‌ترسم درۆ بێ کاکه‌* خۆت له‌ شوێن شوان ما ت و کز مه‌که‌ * ماڵی توند-

 

بگره‌ و که‌س به‌ دز مه‌که‌ * ئێژن فره‌ وێژ له‌ خراپ و خاس هه‌ر دێ به‌ ده‌میا درۆ بێ یا راس*

 

درۆ نه‌فه‌رزه‌ نه‌ سونه‌ت کاکه‌* کێ راسو پاکه‌ بێ ترس و باکه‌ * گۆشت خۆرن هه‌موو ده‌عبای-

 

ئه‌م ناوه‌ * که‌چی هه‌ر ناوی گورگ به‌د ناوه‌* وایان فه‌رمووه‌ پیاوی هه‌ڵکه‌وتوو * رێوی وریا –

 

به نه‌ک شێری خه‌وتوو* هه‌ر کچێ دایک تاریفی بکا * بۆ خاڵۆی ده‌بێ شوو به‌ ئه‌و ده‌کا*

 

سه‌گ بۆیه‌ بێ خۆف په‌لامار دێنێ * ئێسک به‌ قه‌وه‌ی کلکی ئه‌شکێنێ* چرای مه‌زڵوومان –

 

کز و بێ نووره‌*  ئاوی زاڵمان  سه‌ر به‌ره‌و ژووره‌* لێدان وکوتان په‌سه‌ند نه‌کراوه‌* به‌ڵام –

 

جارو بار ئیزن دراوه‌* ئه‌وه‌ی نه‌فام و بێ هۆش و گو ێیه‌* کوته‌ک ده‌زانێ قۆناغی کوێیه‌*

 

تا کوته‌ک نه‌خۆن هێندێ گا و که‌ر * ئیشت بۆ ناکه‌ن وه‌ک پیاوی ده‌ غه‌ڵ*  بۆ ژنی لاڕێ و-

پیاوی به‌ د   نمه‌ک* له‌ به‌ هه‌شته‌وه‌ هاتووه‌ کوته‌ک........... 
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

خۆت چاک که‌ باسی که‌س مه‌که‌ چیدی* خۆ که‌س ناچێته‌ قه‌بری که‌سی دی* کێ چا ڵ –

 

هه‌ڵکه‌نێ بۆ مه‌خلۆقی خوا* خۆی تێد ه‌ که‌وێ به‌ ته‌وفیقی خوا* کێ خه‌ڵکی به‌ چاک یا-

 

خراپ زانی * عه‌ کسی خۆی دیوه‌ له‌ نێو چاوانی*مه‌خوازه‌ ئاوات به‌ مردنی که‌س*

 

عومری تۆش ده‌ڕوا وه‌ک من به‌ عه‌ به‌س* تاقه‌ یه‌ک هاوڕێ باش و مه‌رد و ره‌ند *

 

قه‌زای له‌ ده‌ برای هیچ و پوو چ و گه‌ند* ماڵت چ که‌م بوو چ زۆر و زه‌وه‌ند* به‌ جێ-

 

مه‌هێڵه‌ بۆ گه‌ند وبۆ ره‌ند* ماندوو بوونی رۆژ بۆ تێری شه‌وته‌* بیکه‌ی به‌ میرات –

 

بیرێکی چه‌وته‌* ئه‌ و ماندوو بوون ئه‌ و خۆ کوتانه‌ * به‌ربه‌ره‌کانێ له‌ گه‌ڵ ژیانه‌*

 

ده‌ڵێن مزگه‌وت تێک بڕووخێنی* جورمی که‌متره‌ له‌ روو شکێنی* بێجگه‌ له‌و خوایه‌-

 

که‌ گیان ئه‌ستێنێ* پشتت به‌ کێ به‌ست ئه‌ و ده‌یشکێنێ* سوێدم به‌و که‌سه‌ دنیای رۆناوه‌*

 

که‌س به‌ ته‌مای که‌س دروست نه‌کراوه‌* زۆر بایی مه‌به‌ ئه‌ی لاوی سه‌ر مه‌ست* له‌م دنیا-

 

زۆره‌ ده‌ستی باڵا ده‌ست* غه‌یبه‌تی مردوو مه‌که‌ن به‌ پیشه‌ * پاش مردوان ره‌حمه‌ت باشه‌-

 

هه‌میشه‌* که‌سێ مرد شه‌یتان وازی لێ دێنێ* ئا د ه‌ می ناوی چۆن خراپ بێنێ* سه‌ر بنێیته‌وه‌-

 

به‌ جوانه‌ مه‌رگی * باشتره‌ له‌ زۆر ژینی سه‌گ مه‌رگی* نانی دوژمن و سایه‌ی ده‌ره‌ به‌گ *

 

له‌ من حه‌رام بێ وه‌کوو گۆشتی سه‌گ* نه‌ کرده‌ کاران مه‌به‌ن بۆ کاران* ده‌یان به‌ن پێیا ن –

 

مه‌سپێرن کاران* بده‌ن له‌ چڕ و هه‌ڵه‌مووت و به‌رد * به‌ڵام قه‌ت مه‌ده‌ن له‌ پردی نامه‌رد*

 

به‌ خۆت بنازی وه‌ک ئاو ده‌ تکی* له‌ خۆت بی رازی زۆر زوو ده‌ شکی*  هه‌ر وه‌ک له‌ ددان-

 

لێو له‌ پێشتره‌* که‌سێک له‌ هه‌زار ناکه‌س خوێشتره‌*  وه‌ک داری ئه‌ ستوور نابێته‌ گۆپاڵ*

 

ناگرێته‌ ئه‌ ستۆ بێتاوان ئۆباڵ* .............. 
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

په‌ندی پێشینیا ن یادگارییه‌ * میراتی کۆنی کورده‌وارییه‌ *په‌ ندی پێشینیا ن فره‌ پیرۆزه‌*

 

مایه‌ ی شانازی بۆ گه‌ ل و هۆزه‌* په‌ندی پێشینیان به‌ ڵگه‌ ی خه‌باته‌ * دیارده‌ ی مێژووی-

 

گه‌ل و وڵاته‌* قه‌دیمییه‌ کانی خودا لێ خۆش بوو * ره‌حمه‌ تیان لێ بێ وایان ئه‌ فه‌رموو*

 

وه‌ک له‌ بێگانه‌ به‌رز ئه‌ ڕوانی * له‌ ئاست خۆمانه‌ هیچ کاتێ وا نی*پیا و دارێ نه‌وێ به‌ -

 

هه‌موو باێی * وه‌ له‌رزین که‌وێ و بێته‌ سه‌ماێی* ئه‌ سپی پێشکه‌شی خۆت با ش ده‌ زانی*

 

ناکرێ ته‌ماشای ده‌ م و ددانی* هه‌ر خووێی ئینسان گرتی به‌ شیری* بۆی ته‌رک نادرێ -

 

زه‌مانی پیری* ئه‌ م په‌نده‌ش تازه‌ هاته‌وه‌ به‌رمان* شه‌ڕ له‌ ناو شێف و ئا شتی له‌ خه‌رمان*

 

ئه‌و که‌سه‌ پیاوه‌ ره‌نگێ بنوێنێ * ئه‌ مڕۆ نه‌گۆڕێ ره‌نگ و رووی دوێنێ* نێو بانگ وشۆره‌ ت-

 

به‌ جێ و مه‌ کانه‌ * به‌ردیش له‌ جێ خۆی قورس و گرانه‌* خه‌ڵکی مه‌ دوێنه‌ به‌ فیزو ده‌مار*

 

مه‌گه‌ر له‌ لووتی فیل که‌وتوویته‌ خوار* دانیشێ له‌ سه‌ر گه‌نجی ئۆنا سیس * لام بێ بایه‌ خه‌-

 

پیاوی پاره‌ پیس* کێ خزمه‌ت بکا به‌ بێچووی گورگی* کاتێ گه‌وره‌ بوو ده‌دڕێ ورگی*

 

با هه‌ر لێ بدا لافی مل هوڕی * قوڵه‌ واتڕی به‌شی خۆی بڕی*خه‌ڵکی ساکارت گه‌لێ به‌ شه‌ڕدا*

 

له‌ مێژه‌ گورگی له‌ پێستی مه‌ڕدا* باوه‌ ده‌رمی کرد هیوام دایه‌ بوو* که‌چی ئه‌و گۆشته‌ ش –

 

هه‌ر له‌م گایه‌ بو* له‌ گه‌ڵ که‌سێ بووی تووشی ده‌م قڕه‌ * کارت به‌ په‌رده‌ ی نه‌بێ مه‌یدڕه‌*

 

بۆیه‌ پێت ده‌ ڵێم مه‌ دڕه‌ په‌رده‌ی که‌س * خۆت له‌ ژێر په‌رده‌ عه‌ یب و عارت هه‌ س*

 

مریشک بۆ خۆی به‌ سه‌ر نه‌کا خۆڵ * ناکرێ به‌ سه‌ریا به‌ هیچ شا ن و قۆڵ* قه‌دیمی وایا ن-

 

چپانده‌ گوێ من * له‌ دۆس بترسه‌ نه‌ وه‌ک له‌ دوژمن* پیاوی ژیر ناشێ باوه‌ڕی وابێ*

 

هه‌رچی گا کێڵای هه‌ ر به‌ شی گا بێ*
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  | 

به‌ ڕاست گه‌ لی کورد زۆرمان نه‌ زانین      به‌ هۆی نه‌ زانین ڕوو له‌ نه‌ مانین

ئاتاج به‌ وانه‌ ین وا زۆر ئه‌ زانن                 به‌ پێی زانینیا ن هه‌ ر تا ئه‌ توانن

تێکۆشن له‌ بۆ پێشکه‌ وتن وڵات                  چه‌ ن زانا ی به‌ ناو خاوه‌ ن د ه‌ سه‌ ڵات

با کوو نه‌ زانین لاچێت له‌ ناومان                 بووه‌ سه‌   په‌ رده‌ ی ڕه‌ شی سه‌ ر چاومان

با ‌حۆل نه‌ زانین سوار ملمان نه‌ وێ              وه‌ کوو داو ئاڵقه‌ ی ده‌ ور قولمان نه‌ وێ

باکوو بێگانه‌ پێمان تیز نه‌ که‌ ن                    وه‌ بان سه‌ رمانا ئه‌ وان فیز نه‌ که‌ ن

بازێ که‌ س ئه‌ ڵێن به‌ ڕاست کورد کێیه‌          ناوی تارێخی ئا خۆ له‌ کوێیه‌

بازێ که‌ س وه‌ ها خۆی گوم کردوه‌!               ناوی باوکی خۆی له‌ بیر بردوه !‌

له‌ بۆ بێگانه‌ ملی شۆڕ ئه‌ کا                        وه‌ بان سه‌ ر کوردا قۆڕه‌ قۆڕ ئه‌ کا

ئه‌ ڵێ ئه‌ عسابی خۆت بۆ ورد ئه‌ که‌ ی؟           بۆچی تۆ با س له‌ مێژووی کورد ئه‌ که‌ ی؟

پشت له‌ با پیرو باوکی خۆ ی ئه‌ کا                 سووکا یه‌ تی به‌ دایکی خۆی ئه‌ کا

نازانێت له‌ کوێ ها ت به‌ دونیاوه                   له‌ سه‌ ری سینه‌ ی دایکی ژیاوه‌

نازانێت مێژووی وڵات باوکییه‌                    خاک و پێد ه‌ شتی سینه‌ ی دایکییه‌

نازانێت ناو کورد چه‌ ند به‌ ناو بانگه‌             نزیک به‌ هه‌ تاو به‌ رزتر له‌ مانگه‌

کێو ئارارات و زنجیره‌ ی زاگرۆس             شا ن له‌ شا ن یه‌ کن وه‌ ک هاواڵ و دۆس

میلله‌ تی کورد بوو، پێش له‌ هه‌ موو چین        پێغه‌ مبه‌ ری بوو ڕێنموون بۆ دین

ئه‌ و پێغه‌ مبه‌ ره‌ ناوی زه‌ ڕده‌ شت بوو          ده‌ ستووری چاکه‌ و له‌ بۆ به‌ هه‌ شت بوو

ناو کتێبه‌ که‌ ی ، ئه‌ و ئاوێستا بوو                وه‌ ک گشت کتێبان خه‌ ڵاتی خوا بوو

ئازیزانی کورد خۆتان مه‌ فرۆشن                بۆ پووچه‌ و کردن ناو کورد مه‌ کۆشن

فه‌ رهه‌ نگ بێگانه‌ با نه‌ ێته‌ ناومان                 ببێت به‌ په‌ رده‌ ی ڕه‌ شی سه‌ رچاومان

له‌ سه‌ری خاکی وڵاتمان ئه‌ ژین                  وه‌ ک ئه‌ وه‌ مه‌مکی دایکمان ئه‌ مژین

هه‌ر وه‌ ک باوک و دایک ڕێز وه‌ ته‌ ن گرتن         فه‌ رزه‌ واجبه‌ تا ڕۆژی مرد ن

خودا بۆ قه‌ ومێ ناوی دانابێ                            بێ شک  ئه‌ و قه‌ ومه‌ فه‌ وتانی ناوێ

ئه‌ گه‌ر هه‌ ست بکه‌ ین به‌ که‌ سایه‌ تی               ئه‌ بێ به‌ پایه‌ بۆ کوردایه‌ تی

مه‌ ینه‌ تی، وته‌ ی تۆ گشتی هه‌ قه‌                    له‌ لای بازێ که‌ س هه‌ ق تۆزێ ڕه‌قه‌ !!

                                                                      

       محه‌ مه‌ د  حه‌ سه‌ ن ڕه‌زایی ( مه‌ ینه‌تی )
+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  |