تبليغاتX
گه ر ده نالینم ئه من په ک که وته نیم ****** تیده کوشم بو وه سل تا کوو ده ژیم ♥♥ زاخه ♥♥
گۆڕه‌ یان ماڵه                                          ‌                  

ته‌رمی هه‌ژارێک ده‌چوو به‌ره‌و گۆڕ

کوڕ بۆی ئه‌گریا هاوار و گا بۆر:

باوه‌گیان ده‌تبه‌ن بۆ کونێکی ته‌ڕ

نه‌ چرای لێیه‌ و نه‌ حه‌سیر نه‌ به‌ڕ

نه‌ نان و نه‌ ئاو نه‌ هاوده‌م نه‌ یار

ته‌نگ و تاریک و پڕ له‌ مشک و مار

 مناڵێک بیستی و به‌ هه‌ڵه‌داوه‌

ڕایکرده‌ ماڵ و بانگی کرد : باوه

 سه‌رباری ده‌رد و ژیانی تاڵمان

که‌لاکه‌ مردووش ئه‌هێننه‌ ماڵمان!‌

 

+ نوشته شده در  ساعت   توسط  لطیف  |