مه‌ته‌ڵی کوردی
چیستان در ادبیات کوردی
ئه‌ده‌بییاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی فۆلکلۆری(شفاهی)کوردی بریتیه له هه‌شت به‌ش:
1) ئه‌فسانه
2)چیرۆک(داستان)
3)گۆرانی(ترانه‌های محلی)
4)په‌ندی پێشینیان(ضرب‌المثل)
5)گاڵته و گه‌پ(طنز)
6)مه‌ته‌ڵ(معما و چیستان)*
7)کایه و یاری
8) به‌یت(منظومه‌های عاشقانه،حماسی،دینی)
مه‌ته‌ڵ،(معما،چیستان) خوه‌ی به‌شێکه له ئه‌ده‌بییاتی فۆلکلۆری کوردی،که له دێرزه‌مانه‌وه باو باپیرانمان مه‌جلیس و دیوه‌خان و ماڵه‌کانیان پێ ئاوه‌دان کردۆته‌وه و دانیشتنه‌که‌یانی گه‌رموگوڕ کردووه.مه‌ته‌ڵ بۆ حه‌سانه‌وه‌ی مێشک و به‌سه‌ر بردنی کات سوودی هه‌یه، هوشیار و ژیر له‌وانی‌تر جیا ئه‌کاته‌وه،مه‌ته‌ڵ به شێوه‌یه‌کی نادیار یا ته‌ماوی ئه‌وترێت و ڕاستی و دروستی و مه‌به‌سته‌که‌شی پێویستی به بیر و ڕامان و بیرکردنه‌وه‌یه،هه‌ر چه‌ند ئێستا سه‌رده‌می ته‌کنۆلۆژیایه به‌ڵام ژیان به هه‌موو جه‌نجاڵی و ناخوه‌شی و ئێش و ئازار و ڕاکردن به دوای بژیوی ژیاندا پێویستی به‌م جۆره ئه‌ده‌بییاته هه‌یه تا تاوێک خه‌م و په‌ژاره و ناخۆشی له دڵ و ده‌روونماندا بڕه‌وێنێته‌وه و نه‌وه‌ی داهاتووش ئه‌م ئه‌مانه‌ته بپارێزن و له بیری نه‌که‌ن.
نموونه‌ی بیست مه‌ته‌ڵی کوردی که خۆم هه‌ڵم‌بژاردوون:
بزانم کام له‌م مه‌ته‌ڵانه ده‌توانی جواو به‌یته‌وه و هه‌ڵیان بێری!
1- وه نیمه‌یی پڕە وه پڕی نیمه‌یە ؟
2- قەڵای گەچیی ڕێت نییە بچی ؟
3- به ده‌ست ئه‌یچێنی به چاو ئه‌یدووری؟
4- به چوار ئه‌خشێ،به دووان ئه‌چێ،به سیان ئه‌شه‌لێ؟
5- بێ قاچ و باڵە، کە ئه‌مرێ گۆشتی حەڵاڵە ؟
6- بە سەد و یەک برا ،ڕیخۆڵەیەکیان هەیە ؟
7- به سه‌ر په‌نجه،به ڕۆح چواره،به قاچ هه‌شته؟
8- پیاوێک له دایک نه‌بووه مردووه،یه‌کێکیش له‌دایک بووه نه‌مردووه؟
9- پێسی له ناوه، گۆشتی له ده‌ره؟
10- چوارده‌وری ئاوه،ناوه‌ڕاستی ته‌نووره ؟
11- ده‌بار دار هه‌ڵئه‌گرێ،بزمارێک هه‌ڵناگرێ ؟
12- دووانی له خوه‌ره، سیانی له سێوه‌ره،تۆ زیره‌ک به ناویان به‌ره؟
13- هه‌ی خه‌نه‌خه‌نه هه‌ی زه‌رده‌خه‌نه،سه‌د سندووق له بان سندووقێ به‌نه؟
14- دوو بان، دوو دووکان،هه‌شت مه‌ڕ و دوو به‌ران؟
15- سێ گا، نۆ گایان خوارد؟
16- ئه‌یبینی له به‌رت نییه،له به‌رته نایبینی؟
17- سایه‌قه‌ی ساماڵ،هه‌وری فه‌ره‌نگی،دوو ئاو له جامێ،هه‌ریه‌ک له ڕه‌نگی؟
18- ئه‌وه چه‌س به‌شه‌ر ئه‌یبینێ،خوا نایبینێ؟
19- سێ به‌ی سێ زه‌رده‌به‌ی،سێ هه‌نار سێ ژه‌هری مار؟
20- چاڵێکمان هه‌س چل گه‌زی،فاته و کوبرای تێ‌به‌زی، پڕ ناویشییه له ده‌رزی؟